هەرێمی کوردستان، یەکەم حاڵەتی  تووشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز  تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز-ی لە ئەمساڵدا ڕاگەیاند.


بەگوێرەی لێدوانێکی، د.خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی ئەمساڵی هەڵگری ڤایرۆسی  (H1N1)تۆماکراوە.

وتیشی: تووشبووەکە ژنێکی خەڵکی گەرمیانە و ئێستا دۆخی تەندروستیی باشە و چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.

وتیشی: ئەو حاڵەتە جێگەی مەترسیی نییە، بەڵکو وەک ئەنفلەوەنزای وەرزییە، ساڵانە خەڵک لە هەموو جیهان تووشی دەبن و چارەسەریان بۆ دەکرێت، ئێمەش وەک لایەنی پەیوەندیدار هەوڵەکانمان خستووەتەگەڕ بۆئەوەی نەخۆشییەکە پەرە نەستێنێت لەداهاتوو.

ش.ف