"هەرێم ئامادەیە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات" 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند:"ئەو پارەیەی لەپشكی هەرێم لە بودجەی ئیتحادی دەبڕدرێت زیاترە لە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت و ئاشكراشیكرد حكومەتی هەرێم ئامادەیە ئەو بڕە نەوتە ڕادەستی بەغدا بكات.


جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، شایستەی دارایی و پشكی هەرێم لە بودجەی ئیتیحادیدا، 12.84 ترلیۆن دینارە، بەڵام بەغدا تەنیا 5.44 ترلیۆن دینار لە ماوەی ساڵێكدا بۆ هەرێم دەنێرێت.
جوتیار عادل وتیشی: ئەو پارەیەی لە پشكی هەرێم لە بودجەی ئیتحادی دەبڕدرێت، زۆر زیاترە لە بەهای ئەو داهاتەی بە هۆی فرۆشی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە دەست دەكەوێت.
ڕوونیشیكردەوە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغدا بكات.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا ساڵانە 7.39 ترلیۆن دینار لە پشكی هەرێم بڕاوە و حكوومەتی هەرێم ئەو داوایەی ئاراستەی بەغدا كردووە، خۆشبەختانە تێگەیشتنی ئەرێنی لە بارەی ئەو پرسەوە هەیە.


د.ح