هەرێم مەحمود جەستەی لاوازدەبێت و ئیرادەی بەهێزتر

هەرێم مەحمود لە گەرمیان ماوەی ٥۱ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە مانگرتنی بێسنووردایە، تەرکیز و بینینی زۆر کورت و لاوازبووە و جەستەی تابێت دەتوێتەوە، بەڵام دەڵێت بە ئیرادەیەکی بەرزەوە تا شکاندنی گۆشەگیری بەردەوامدەبم، هەروەها پشتیوانیی لە جالاکییەکەی بەردەوامە.


هەرێم مەحمود لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ماوەی ٥۱ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە مانگرتنی بێسنووری دەستپێکردووە، سەبارەت بە خراپ-بوونی بارودۆخی تەندرووستی و چالاکییەکەی، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

هەرێم مەحمود سەبارەت بە تەندرووستی خۆی، وتی: چاوەکانم زۆر زۆر لاواز بوە و توانای تەرکیزکردنی زۆرم نەماوە، ئەگەر هیلاکبم ناتوانم کەسەکان لەیەک جیاناکەمەوە، هەروەها جەستەم تابێت ئەتوێتەوە و لاوازدەبێت، ناتوانم زۆر خۆم لەسەر قاچەکانم ڕاگرم، هەروەها شەکرە و زەختم ناڕێک بووە.

هەرێم سەرەڕای خراپی تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا، خراپی تەندرووستیم و هیچ هێزێکی تریش ناتوانێت ڕامبگرێت، بە مۆراڵ و ئیرادەیەکی بەهێزترەوە تا شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبم.

هاوکات پشتیوانییەکان لە چالاکییەکەی هەرێم مەحمود بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا دوێنێ شاندێک لە کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان سەردانیان کرد و پشتیوانی خۆیانیان بۆ دووپاتکردەوە.

س.ح