چوؤرشەممە, 12 سبت 2018 – 13:22 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
زیندانیانی سیاسی بە داواکاریی لابردنی گۆشەگیریی و فشارەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و هەروەها ئازادکردنی هەموو زیندانییە نەخۆشەکان لە ئەمڕۆ وە بۆ ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن دەگرن.
دوێنێ دەنیز کایا، لە سەر ناوی زیندانی پەکەکە و پاژک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە و بانگەوازیی ئەو مانگرتنەی کردبوو.
دەنیز کایا ڕایگەیاندبوو، کە لە ڕۆژی ١٢ی ئەیلولەوە، واتە ساڵیادی کودەتای فاشیستەکان ‘١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠’ بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگای تورکیا و کوردستان و هەروەها بە داواکاریی لابردنی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن دەستپێدەکات.
س.ح