هەزاران کەس لە مەخمور دەستیان بە خۆپێشاندان کرد

بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی، بۆ سەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەهەزاران هاوڵاتی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.


لەئێستادا هەزاران هاوڵاتی لە کەپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە دژی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ئەو هێرشە ئیدانە دەکەن.

خۆپێشاندانەکە لەبەردەم دەرگای شارەوانی کەمپەکە دەستی پێکردووە بەرەو ناوچەی کلتوروهونەری کەمپەکە دەچن و بڕیاروایە، ڕاگەیەندراوێک بلاوبکرێتەوە.

ب.ش