ماوەی هەشت مانگە گەنجێکی دانیشتووی قەزای خەباتی سەربە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕفێنراوە تاوەکو ئێستا بێ سەر و شوێنەو کەسوکارەکەشى بەبەردەوامى بە شوێنیدا وێڵن و دەگەڕێن.
مانگی شەشی ساڵی رابردوو گەنجێک بەناوی (ئەیوب نەجەم) تەمەن ٢٩ ساڵ نیوەڕۆیەک کاتێک لەماڵەوە دەچیتە درەوە ناگەڕێتەوە، خێزانەکەشی دەڵێن هێزێکی ئەمنی ڕفاندوویەتی ، تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەیی نازانین هۆکارەکەی چییەز
ئەیوب نەجەم پیشەی دوکاندار بووەو لەگەڵ دایکێکی بەتەمەن و خوشکێکی دەژیت، ئەوانیش هیچ لەبارەى ئەیوبەوە نازانن ئێستا لەکوێیەو ماوە یان لە زیندانە .
ساریە ئەحمەد دایکی ئەیوب دەڵێت: ماوەی هەشت مانگە گریان لە چاوەکانم نەوەستاوە، کورەکەم هیچی نەکردووەو زیانى بۆ هیچ کەسێک نەبووە، نیوەڕۆیەک هێزێک ڕفاندی و نەیان گەڕاندەوەو تاوکو ئێستا نازانین لەکوێیە زیندوە یان مردووە.
هەروەها دایکى ئەیوب داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات چارەنوسی کوڕەکەیان بۆ دەربخەن و دەشڵێت”حکومەت بەرپرسیارە لە گیانی کوڕەکەم”.