KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, ته‌مموز 1, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
21/05/2022 - 4:05:24 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەپەگە ناسنامەى هەشت شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە مانگى نیسانى ئەمساڵ لە چیا ڕەشى ناوچەى زاپ شەهیدبوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانى پاراستنى گەل – هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەى هەشت شەهیدى بڵاوکردەوە، کە بەچەکى کیمایی شەهیدکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە: له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌رى تورک، كه‌ له‌ مانگی نیسان به‌دواوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، كه‌ به‌ به‌رخودانی هه‌ره‌ مێژوویی شكۆدار وه‌ڵامیان دایه‌وه‌، رێگه‌یان به‌ داگیركه‌ران نه‌دا بگەنە ئامانجەکانیان، لە بەرامبەری به‌رخودانی هاوڕێیانمان، كه‌ به‌ تێكۆشانێكی فیدایی و قاره‌مانانه‌ شه‌ڕی ئازادی و هه‌بوونیان کرد، داگیرکەران به‌ ناجوامێرانه‌ روویان له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كرد، پێیان وابوو، کە به‌و ڕێگەیە ده‌توانن ئیراده‌ی پۆڵایینی هاوڕێیانمان بشكێنن.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا وتراوە: له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كانی گۆڕه‌پانی چیاڕه‌شی زاپدا هاوڕێیانمان رۆهات، شه‌ڤین، شه‌ردا، خه‌مگین، زیلان، ده‌نیز، ده‌مهات و سه‌ما شه‌هیدبوون، کە ئه‌و هاوڕێیانه‌مان له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی رۆهات و شه‌ڤیندا شه‌ڕیان ده‌كرد، وه‌ك جه‌نگاوه‌ران بوونه‌ هێمای به‌رخودانی زاپ، هه‌موو كات له‌ تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌بنه‌ نمونه‌، ده‌بنه‌ ناوی كوردایه‌تی ئازاد.

هەپەگە، لەبارەى ناسنامەى ئەو هەشت شەهیدەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ناسناو-رۆهات ده‌نگدار

ناو پاشناو – فه‌یسه‌ڵ یه‌ڵماز

شوێنی له‌دایكبوون – جۆله‌مێرگ

دایك- باوك: فه‌یروز – عه‌بدولقادر

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون – لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو: شه‌ڤین شه‌مزینان

ناو پاشناو- زۆزان ئه‌ره‌نچ

شوێنی له‌دایكبوون – جۆله‌مێرگ

دایك- باوك: نه‌دیمه‌ – عوزه‌یر

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون – لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو- شه‌ردا سۆسن

ناو پاشناو- شه‌یما سانجار

شوێنی له‌دایكبوون – وان

دایك- باوك – نازلی- خالید

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو: خه‌مگین قه‌لقه‌لی

ناو پاشناو – ئه‌مره‌ سه‌زگین

شوێنی له‌دایكبوون – وان

دایك- باوك – شه‌مسی خانم- بورهان

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون- لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو- زیلان به‌سێ

ناو پاشناو- سیماڤ حه‌سه‌ن

شوێنی له‌دایكبوون- حه‌سه‌كه‌

دایك- باوك: كه‌وسه‌ر- محه‌مه‌د

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو- ده‌نیز ره‌ش

ناو پاشناو- نایله‌ مه‌زه‌ح

شوێنی له‌دایكبوون- كۆبانێ

دایك- باوك: خه‌نێ- ئیبراهیم

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو- سه‌ما ئاگرین

ناو پاشناو- ئه‌ڤین شێخۆ

شوێنی له‌دایكبوون- حه‌سه‌كه‌

دایك- باوك: ئیلهام-ریاز

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

ناسناو- ده‌مهات ده‌روێش

ناو پاشناو- به‌كری ده‌روێش

شوێنی له‌دایكبوون- كۆبانێ

دایك- باوك- ره‌حمه‌-سوهه‌یل

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: لە ناوچەى زاپ لە مانگى نیسانی ٢٠٢٢ شەهید بووە.

لە کۆتاى ڕاگەیەندراوەکەدا هێزەکانى پاراستنى گەل – هەپەگە دەڵێن: سەرەخۆشى لە بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵانمان رۆهات، شه‌ڤین، شه‌ردا، خه‌مگین، زیلان، ده‌نیز، سه‌ما و ده‌مهات و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و ئێمه‌ به‌ڵێنی خۆشمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ تۆڵەى‌ ئەو شه‌هیدانەمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئ.م

دواتر

کەسوکارى قوربانییەکانى ئاغجەلەر: کارەساتە حکومەتى هەرێم لەم ڕووداوە بێدەنگ بێت

پێشتر

نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ڕه‌تكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار

لە گەرمیان یادی شەهید زیلان کرایەوە

لە گەرمیان یادی شەهید زیلان کرایەوە

30 حوزه‌یران 2022
هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

30 حوزه‌یران 2022

لە پارێزگای هەولێر شوێنەکانی فرۆشتنی چەك داخران

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌ پیرۆزبایی سەركەوتنی گەریلا دەكات

ئاگرێك لە کامپی باجید کەنداڵی ئیزیدییەكان كەوتەوە

کۆمەڵە: ڕێککەوتنی سوید و فینلاندا لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانە

پێشتر
نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ڕه‌تكرده‌وه‌

نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ڕه‌تكرده‌وه‌

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤيدیۆی بە ئامانجگرتنی چوار سەربازی توركیای بڵاوكردەوە

گەریلا ڤيدیۆی بە ئامانجگرتنی چوار سەربازی توركیای بڵاوكردەوە

30 حوزه‌یران 2022

گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نه‌كانی چالاكی ١٠ی ئایاری وه‌رخه‌لێی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی داگیركەری تورك کوژران و دوانی دیکەش...

پەکەکە: مەسرور بارزانی بە زمانی هاوکار و تەسلیمبوونی دەوڵەتی تورک قسە دەکات

پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی تورکیا و سوید و فینلەندا ڕاگەیاند  

29 حوزه‌یران 2022

پەکەکە هەڵویستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی نێوان دەوڵەتی تورک و هەریەکە لە سوید و فینلەندا ڕاگەیاند و یاداشتەکە بە سەودا...

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە: دووژمن گورزی كوشندەی بەركەوتووە

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە: دووژمن گورزی كوشندەی بەركەوتووە

30 حوزه‌یران 2022

ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕێکی قورس لە ئارادایە و دووژمن گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و دەڵێت: دەوڵەتی تورك لەم هێرشانەیدا...

هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی سوید لە بارەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک

هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی سوید لە بارەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک

30 حوزه‌یران 2022

پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانی سوید کاردانەوەی جیاوازیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوید و تورکیا دەربڕیوە و دەڵێن، پێشتر سەرجەم پارتەکانی سوید...

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

30 حوزه‌یران 2022

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی کاریگەردا شەش سەربازیسوپای داگیرکەری تورك سزادراون و سوپای تورك حەوت جار...

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

29 حوزه‌یران 2022

سەربازە داگیرکەرەکانی تورک ناوێرن لە ترسی گەریلاکاندا سەریان بەرز بکەنەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەبێ جوڵە دەمێننەوە، گەریلاکانیش ئەو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke