دووشەممە, 3 سبت 2018 – 10:24 ڕۆژنیوز – هاوار هەردەم
دەربارەی هۆکارەکانی گرتن و گۆشەگیرکردنی عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، مەزڵوم هەفتەن، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
مەزڵوم هەفتەن دەڵێت:”تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندنگایە، خوێندنەوەیەکی نوێی بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کرد، ئەو گۆشەگیرییەی خراوەتەسەری گۆشەگیرکردنی فکرو فەلسەفەیە”.
“ئۆجالان تەنها موڵکی پەکەکە و کورد نییە”
هەفتەن باس لەوەش دەکات، کە تێزەکانی ئۆجالان تەنها بۆ پەکەکە و کورد و ڕژهەڵاتی ناوەڕاستیش نییە و دەڵێت: فکر و هزری ئۆجالان بۆ هەموو مرۆڤەکانی جیهانە، لەو پێناوەشدا کۆششی زۆری کردووە، بەڵام سیستم ئەوەی بە دژی خۆی بینی، چونکە ئۆجالان ویستی تاکێک دروستبکات کە خاوەنی ئیرادەبێت و بۆ ئازادی تێبکۆشێت.
“ئازادی و مرۆڤایەتی گۆشەگیر کراوە”
دەشڵێت:”لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ڕێبەر ئۆجالاندا، ئێستا لە ئیمرالی بەند کراوە، ئەوەش بە مانای بەند کردن و گۆشەگیرکردنی ئازادی و دیموکراسی و مرۆڤایەتییە، ئەو سیستمەی دژی ڕێبەر ئاپۆ کاردەکات سیستمێکی جیهانییە، چونکە وەک وتم فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە مەترسی لەسەر خۆیان دەزانن”.
مەزڵوم زیاتر لەسەر تیزەکانی ئۆجالان و سیستمی سەرمایەداریی دواو و تی: سیستمی سەرمایەداری ڕێبەر ئۆجالانی وەک دژی خۆی بینی، هەر بۆیە بە پیلانێکی گەورە ڕفێندرا، دواتر و لە ٢٠١١وە گۆشەگیرییەکی توندی خراوەتەسەر، تەواوی ئەو مافانەشی کە دەبێت لەزینداندا هەیبێت لێی زەوتکراوە.
هەفتەن لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانەی کە ئۆجالان بۆ گەلەکەی کردوویەتی داوای خاوەندارییکردن لە ئۆجالان دەکات و دەڵێت: گرنگە گەنجان و ئازادیخوازان خاوەنداریی لێبکەن، تەنها پەیوەندی بە کورد و کوردستانیشەوە نییە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەریی یەکسانی و مرۆڤایەتییە بۆ هەموو ئەوانەی لە پێناو ئازادیدا کار دەکەن و ئازادی و یەکسانی ژن و پیاویان دەویت، ئیتر لە هەرکوێیەکی ئەم جیهانەدابن.
ناوبراو باس لە ئەرکی خۆیان و ئەوانەش دەکات کە ئاشنای بیرو تێزەکانی ئۆجالان و ئاماژە بەوە دەکات، کە دەبێت پێشەنگیی ئەوە بکەن و ئەرکیان ئەوە بێت کە ئازادی فیزیکی ئۆجالان بە ئازادی خۆیان بزانن و بۆ ئازادبوونیشی کاری جدی بکەین.
“گرنگە کچان و کوڕان ببنە گەریلا”
لە کۆتاییدا مەزڵوم هەفتەن ئەوەی بەبیرهێناوە، کە ئۆجالان گەریلایی دامەزراندووە و ئێستاش لە پێناو گەلەکەیدا گۆشەگیر کراوە، بۆئەوەش پێێ وایە، :گرنگە بۆ کچان و کوڕانی گەنج، بەتایبەتتر ئەوانەی دەیانەوێت خاوەنداریی لە ڕێبەر ئۆجالان بکەن، دەبێت بە بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلا، ببنەهۆی پتەوکردنی زیاتری هێزیی گەریلایی و ئامانجەکانی ئۆجالانیش بەدیبێنن.