هەینی, 3 أغس 2018 – 13:29 ڕۆژنیوز ـ ناوهندى ههواڵهکان
لە دوێنێوە لە گوندەکانی سەربە هێنێ، لیجە و کارازی سەربە ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە، لە شەوی ڕابردووشەوە سێگۆشەی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکەوە بۆردوومان دەکرێت.
ئەو بۆردوومانانە تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەردەوامییان هەبوو.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە لە بەیانی ئەمڕۆوە جووڵانەوە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای تورک لەو سێ شارۆچکەیەدا زیادی کردووە.
ک.ک