هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر كەمال مەزهەر ڕەتدەكرێتەوە

هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر كەمال مەزهەر، مێژوونووسی بەناوبانگی كورد لەلایەن چەند كەسێكیەوە ڕەتدەكرێتەوە.


دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر كەمال مەزهەر، مێژوونووسی بەناوبانگی كورد لە میدیا كوردییەكان بڵاوكرایەوە، چەند سەرچاوەیەكی نزیك لەو مێژوو نووسە بۆ چەند میدیایەك هەواڵی گیان لە دەستدانی ئەو مێژوو نوسەی كورد ڕەتدەكەنەوە.

دكتۆر كەمال مەزهەر، لە ساڵی ١٩٣٧ لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە پارێزگای كەركوك لەدایكبووە ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی نەخۆشیەوە لە ئەڵمانیا چارەسەر وەردەگرێت و خاوەنی چەندین پەرتووكی تایبەت بەمێژووی كوردە.

ك.س