بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک سەیرانگای ئەحمەد ئاوا، چوار کەس گیانیان لەدەستداو و سێ کەسیش دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ ئەمڕۆ لە ڕێگای سێداران، لە پشتی سەیرانگای ئەحمەدئاوا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ئوتومبێلێکی جۆری کیا وەرگەڕاوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە دوای کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ ڕوویداوە، چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانە بە مەبەستی گەشتیاریی ڕوویان لە ناوچەکە کردووە، بەهۆی سەختی و بەرزی لۆفەکانی ئەحمەد ئاواوەوە، ئوتومبێلەکەیان لە کۆنترۆڵ دەرچووە و کەوتووەتە خوارەوە.
د.ع