بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییە نەتەوەییەکان، شەوی ڕابردوو ئاسایشی پەدەکە، ژنە چالاکوانێکی شاری هەولێری دەستگیر کرد.
بەهار ژنێکی گەنجی چالاکوانە و دانیشتووی شاری هەولێرە، لە دوای دەستگیرکردنی لە ماڵەوە ڕەوانەی ئاسایشی هەولێر کراوە و ئێستا لە زیندانی ئاسیشی هەو؛ێردایە.
بەهار، چالاکوانێکی سەربەخۆیە و لە بەشێک لە چالاکییە نەتەوەییەکان و بۆ پشتیوانی کردن لە ڕۆژاوای کوردستان بەشداری کردووە و یەکێک بووە لە ئەندامی ئەو شاندەی کە لە کاتی بەرخۆدانی عەفرین لە باشوری کوردستانەوە سەردانی عەفرین یان کرد و هەشتی ئازاریان لەوێ پیرۆز کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە پەدەکە ڕەشبگیری لە شاری هەولێر بەتایبەت و بەگشتی زۆنی زەرد دەستپێکردووە و چەندین کەسی دەستگیرکردووە، کە لە ناویاندا چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی هەولێر’ی تەڤگەری ئازادیی هەیە.
س.ح