بە تۆمەتی ئەندام بوون لە تەڤگەری ئازادیی، نزیکەی مانگێکە تەحسین یاسین جەعفەر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆش بە هەمان تۆمەت پیاوێک و ژنێکیان دەستگیرکرد.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، مۆڵەتی فەرمی کارکردنی لە تەواویی عێراق’دا هەیە، بەڵام بە بیانووی جیاجیا پەدەکە لە سنووری زۆنی زەرد تەواوی بارەگاکانیانی داخستووە و تا ئێستا چەندین ئەندامیشی دەستگیرکردوون.
تەحسین یاسین جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیی- هەرێمی هەولێرـە، نزیکەی مانگێکە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ تۆمەتێکی ڕووبەڕوو نەکراوەتەوە و لە زینداندا هێڵدراوەتەوە.
هەڵۆ سامی شاعری گەنج’ی لە هەولێر، لە فەیسبووکی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسایش هەڵیکوتاتە سەر ماڵەکەیان و دایک و باوکیان دەستگیکردووە.
سەمیرە حەمەد ئەمین و مام سامی، ئەو دوو ئەندامەی تەڤگەری ئازادیین، کە ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە تەڤگەری ئازادیی دەستگیری کردوون
بە وتەی هەڵۆی کوڕیان، باوکی سەربەستکراوە و دایکی تا ئێستا لە بێسەروشوێنە و نازانن لە کوێ دەستبەسەرە.
ئەمە جاری یەکەم نییە و لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار ئاسایشی هەولێر ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بە مانگ و ساڵ دەستگیرکردووە و دواتر سەربەستی کردوون.
س.ح