پێنجشەممە, 18 يون 2020 – 14:57 ڕۆژنیوز ـ هەولێر
https://youtu.be/AJrCxlMVZ-w”>
ئەمڕۆ هەریەکە لە، ‘پارتی یەكسانی كوردستان، پارتی كۆماری كوردستان، پارتی سەربەخۆی كوردستان، پارتی ڕزگاریی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراسی و دادپەروەری، پارتی بوونیادی دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی نوێ بوونەوی كوردستان، پارتی ڕابوونی نشتیمانیی سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان لە هەولێر.
شێخ تەحسین نانەكەلی لە پارتی کۆماری کوردستان، بە نوێنەراتی لایەنە سیاسییەكان وتی، ڕۆشتوون بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە دووپاتبکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدانەی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی هەدەپە دەکەن.
شێخ تەحسین هەنگاوەکانی یەکدەنگی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا و وتیشی: ئێمە بۆردوومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین.
هەروەها موزەیەن گونەیش لە نوێنەرایەتی هەدەپە وتی، هاتنی ئەم لایەنانە ئەوان دڵخۆش دەکات، بەتایبەت لە دۆخێکی وەک ئێستادا زۆر گرنگە.
گونەیش وتیشی، سەردانەکە گرنگە لە نێوان هەموو لایەنەکاندا هەبن و هەوڵی یەکڕێزیی بدەن، “ئەو ڕێكەوتنەی لە ڕۆژئاوای كوردستان كراوە دەستكەوتێكی مێژوویی بوو بۆ گەلی كورد و هەدەپەش بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی دەکات، پێویستە گەلی باشور دژی ئەم لەشکرکێشییانەی دەوڵەتی تورک بە مەترسی ببینن و فشار بخەنە سەر لایەنەکان بۆ یەکدەنگیی”.
س.ح