KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 22, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هەولێر، لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆ و کردنەوەی شوێنەکان بڕیاری نوێ دەرکرا

  Roj News
23/06/2020 - 12:42:00 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
هەولێر، لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆ و کردنەوەی شوێنەکان بڕیاری نوێ دەرکرا
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

پێنجشەممە, 23 أبر 2020 – 19:03  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبووە و دوای کۆبوونەوەکەش چەند بڕیار و ڕینماییەکی دەرکرد و لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

بە مەبەستی دیراسەکردنی بارودۆخەکە و داڕشتنی خشتەیەکی نوێ و ئەنجامدانی کارئاسانی بۆهاوڵاتییان، بە ڕەچاوکردنی دۆخی تەندروستی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣-٤-٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

سەرەتا کۆبوونەوە سوپاسی خۆڕاگری و پابەندبوونی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێری کرد کە هاوکار بوونە لە هەڵمەتی خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و هەروەها سوپاسی تیمەکانی تەندروستی و هێزەکانی (پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، ئاسایش، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پاسەوانی سنوور، بەرگری شارستانی، سەرجەم هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوکار بوون لەگەڵ پارێزگای هەولێر کرد، هەروەها سوپاسی تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و تیمەکانی پاکردنەوەی شار و باخچە و پارکەکان و ئاو و ئاوەڕۆکان، تیمەکانی کارەبای کرد، پاشان کۆبوونەوە بە ڕەچاوکردنی دۆخی ژیان و گوزەران و کار و کاسبی و کارئاسانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و بۆ پێشوازیکردن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەم بڕیارانەیدا.  

 

١. لەژێر ڕۆشنایی بەیانی ژمارە (٢٦)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، درێژکردنەوەی ڕاگرتنی هاتووچۆ تاوەکو ١-٥-٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر(٦6) ئێوارە تا (١٢)ی شەو قەدەغەی هاتووچۆ بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت، تەنها ڕێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.

٢. شوێن و بازاڕ و دوکانەکان کراوە دەبن بەمەرجی جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ئەم شوێنانەش بەداخراوی دەمێننەوە، (یانە و هۆڵەکەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (باڕ)، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایەخانە، مەلەوانگە، گەرماو (حەمام)، سەنتەرەکانی لەش جوانی، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵەکانی بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان،  سەنتەرەکانی مەساج، گازینۆکان، کافتریا و ڕیستۆرانتی باخچەکان). 

٣. کارکردنی تەکسی، هەموو شوفێران دەبێت پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن کە بۆیان دیاری کراوە:-

–  لە دوو سەرنشین زیاتر ڕێگە نادرێت و دەبێت لە کوشنی پشتەوە دابنیشن.

– هیچ شۆفێرێک بۆی نییە سەرنشینێک هەڵبگرێت ئەگەر ماسک و دەمامکی نەبەستبێت.

– کارکردنی تەکسییەکان رۆژانە بەشێوەی تاک و جووت دەبێت و بەپێی رۆژەکانی مانگ دیاریکراوە، بۆ نموونە ١ـی مانگ ژمارە تاکەکان و ٢ـی مانگ ژمارە جووتەکان.

– هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.

 –شۆفێری تەکسی دەبێت ڕۆژانە ئۆتۆمبێلەکەی بە ماددەی پاککەرەوە پاکبکاتەوە و دەبێت جامی ئۆتۆمبێلی تەکسییەکان چارەکێکی کراوەبێت ئەگەر کەش وهەوا لەبار بێت.

٤. نۆڕینگەکانی پزیشکی، لەکاتژمێر (٢)ی دوای نیوەڕۆ تا (٢)ی ئێوارە کراوە دەبن، بەو مەرج و ڕێنماییانەی بۆیان دیاری کراوە:-

–تا دەکرێت سەردانی نەخۆش بۆ (نۆرە) وەرگرتن، لە ڕیگەی ژمارەی تەلەفۆنی نۆڕینگەکان بێت.

–لەژووری دانیشتنی چاوەڕوانی نەخۆش، نابێت ژمارەی نەخۆش لە(٤)کەس زیاتر بێت.

–نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێت، دەبێت دەمامک و دەستکێشیان لەبەر بێت.

–  ڕۆژانە نابێت لە ١٥ نەخۆش زیاتر ببینن.

– دەبێت پزیشک بۆ بینینی نەخۆش پێداویستییەکانی خۆپارێزی (ماسک، دەمامک، گاون)  بەکار بهێنێت.

 –هەر نۆڕینگەیەک پابەند نەبێت، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و سەندیکای پزیشکان دادەخرێت.

٥. لە مۆڵەکان کافێ و چایەخانەکان داخراو دەبن و چێششتخانەکانیش دەتوانن بە گەیاندنی(سەفەری-دلیڤەر)ی خواردن بفرۆشن، ئەو هاوڵاتییانەی دەچنە نێو مۆڵەکانیش بۆ بازاڕکردن، دەبێت دەست کێش و دەمامکیان پێ بێت.

 ٦. چێشتخانەکان، بە پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان، تەنها بۆیان هەیە خواردن بە گەیاندنی(سەفەری-دلیڤەر)ی بفرۆشن.

 ٧. پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جگە لە ڕۆژانی هەینی ڕۆژانی تر کراوە دەبن. 

٨. لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز، سنی سنیانێ و کڵاو کڵاوێن و هەموو یارییەکانی دیکە و گردبوونەوەیەک بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری شەوانی ڕەمەزان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٩. شوێنەکانی فرۆشتنی تورشیات و شەربەت و شوێنەکانی تری هاوشێوەیان، بەهیچ جۆرێک نابێ ڕێگەبدەن لەبەردەم شوێنەکانییان قەرەباڵغی و گردبوونەوە دروست ببێ، هەر شوێنێک قەرەباڵغی لەبەردەمی دروست بێت، شوێنەکەی دادەخرێت.

١٠. بازاڕی گەورەی هەولێر، لە دوای کاتژمێر (١٢)ی شەو بۆ (٦)ی بەیانی دادەخرێت.

١١. دانانی پرسە و ڕێوڕەسمی ماتەمینی، لە (هۆڵ، ماڵ، ژێرخێوەت) لەگەڕەک و شوینە گشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.   

 

١٢. هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕەزامەندی کارکردنییان پێدراوە و کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێ بەجێ بکەن لە بەستنی دەمامک و دەستکێش و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی شارەوانی و قایمقامیەت ڕاسپێردراون، هەرکەس و لایەک پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکانیان دادەخرێت.

١٣.  دەسەڵات دراوتە قایمقامەکان بە لەبەرچاووگرتنی ئەم بڕیارانە و بارودۆخی ناوچەکەیان، بەپێی سنووری جوگرافی شوینەکانی خۆیان بڕیار لەسەر داخستن و کردنەوەی شوێنەکان و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان بدەن، بەمەرجێک کۆبوونەوە و بەریەککەوتن دروست نەبێت.

ئەگەرچی لەسنووری ئیدارەی پارێزگاکەمان و هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆنترۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە قۆناغی زۆر سەرکەوتوو و  پێشکەوتوومان تێپەڕاندووە و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە نموونە سەرکەوتووەكانی خۆپارێزیی لە جیهان دادەنرێت، بەڵام هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، لەپێناو ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت و تەندروست بن و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان پارێزراو بێت، داواکارین کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و قایمقامیەتەکان بن.

 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

٢٣-٤-٢٠٢٠

ک.س

دواتر

لە سبەینێوە كاری تاكسی به‌شێوه‌ی تاك و جووت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

پێشتر

دایکانی ئاشتی: دەبێت بە زووترین کات زانیاری لە بارەی ڕێبەرایەتی ئاشکرابکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان

دوو پێشمەرگەی یەنەکە سێ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کراون

21 كانونی دووه‌م 2021
ئەرشیف

هەپەگە: لە چالاکییەکدا ٦ داگیرکەر سزادران

21 كانونی دووه‌م 2021

بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ٣٥ ڕۆژە چالاکی مانگرتن بەردەوامە

خەڵکی شەنگال ٥١ ڕۆژە بەردەوامن لە چالاکییەکەیان

ساڵی ڕابردوو ١٠ كرێكار لەكاتی كاركردندا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە

دەستەی ژینگە: بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیاتر لە ملیۆنێک دۆنم دارستانی سرووشتی سووتاون

پێشتر
دایکانی ئاشتی: دەبێت بە زووترین کات زانیاری لە بارەی ڕێبەرایەتی ئاشکرابکرێت

دایکانی ئاشتی: دەبێت بە زووترین کات زانیاری لە بارەی ڕێبەرایەتی ئاشکرابکرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

سەربازانی تورکی داگیرکەر لەسەر خاکی عێراق

عێراق بە داواکەی تورکیا ڕازی نەبووە بۆ هێرشێکی دیکە بەرامبەر پەکەکە

21 كانونی دووه‌م 2021

تورکیا هەوڵەکانی بۆ هێرش و پەلامارێکی دیکە لەناو خاکی عێراق و باشووری کوردستان بەبیانووی پەکەکە چڕ کردووەتەوە، عێراقیش تا ئێستا...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

پێشمەرگە دەستگیرکراوەکان

دوو پێشمەرگەی یەنەکە سێ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیر کراون

21 كانونی دووه‌م 2021

ماوەی سێ ڕۆژە دوو پێشمەرگەی یەنەکە بە تۆمەتی ڕاوکردن، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر کراون، کەسوکاری پێشمەرگەکانیش دەڵێن:...

زەنگ

ئەمەل سەعید کوردە لە نوێترین بەرهەمیدا زەنگ بۆ دەسەڵاتداران لێدەدات

21 كانونی دووه‌م 2021

ھونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، لە نوێترین بەرهەمی گۆرانیدا "زەنگ" بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لێدەدات و لە ڕێگەی بەرهەمەکەیەوە ڕەخنە لە...

ئەرشیف

هەپەگە: لە چالاکییەکدا ٦ داگیرکەر سزادران

21 كانونی دووه‌م 2021

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی بارەگای سەربازیی داگیرکەران لە ناوچەی شەمزینان چالاکییەکیان ئەنجامدا و ٦ سەربازی داگیر کەر سزادران. گەریلاکانی...

شەهید پێش سەردانی ڕۆژئاوا

دەلیل لە ڕانیە لەدایکبوو، لە کۆبانێ گیانی بەختکرد

20 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز- محەمەد حەسەن دەلیل لە ڕانیەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی پێ قبوڵ نەکرا و خۆی گەیاندە ئەوێ و لە نزیک...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke