دووشەممە, 27 أغس 2018 – 11:56 ڕۆژنیوز – هەولێر
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبوونەوە و داوایان كرد، بكرێنە هەمیشەیی.
یادگار محەمەد، بە ناوی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ماوەی نزیكەی چوار ساڵە ئێمە وەكو مامۆستای گرێبەست لە خوێندنگاكان دامەزراوین، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادە نییە مامۆستایان بكاتە هەمیشەیی.
وتیشی: ئێمە لە خوێندنگاكانی دەرەوەی شار دەوام دەكەین، ئەوەش گرفتی زۆری دارایی بۆ دروستكردووین، ئەگەر حكومەتی هەرێم بەدەم داواكاریەكانمانەوە نەیات ئەوا بایكۆتی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەكەین.