لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە هێرش کرایە سەر چالاکوان’هاوڕێ کوردی’ و بە بۆکس و شەق و لێدان ئەشکەنجە دراوە و دەموچاوی شکێندراوە.
شەوی ڕابردوو، لەکاتی چوونەدەرەوەی لە ماڵەوە، ‘هاوڕێ کوردی’، چالاکوانی دیاری دانیشتووی شاری هەولێر، لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە، کە جلی مەدەنییان لەبەردابووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم-یان پێبووە، هێرشی کراوەتە سەر و بە توندیی ئەشکەنجە دراوە.
هێرشکاران، مۆبایل و جزدانی پارەو پێناسی کەسیی هاوڕێ کوردیی-یان، بردووە و پێیان وتووە، ‘واز لە زماندرێژیی بێنە’.
بڕیارە ئەمڕۆ، هاوڕێ کوردیی هاوڕێ لەگەڵ پارێزەری خۆبەخش’هەرێم ڕەفعەت’، لە دادگای هەولێر، سکاڵا تۆمار بکەن.
هاوڕێ کوردیی، بە وڵاتپارێزیی و بەرگریکاری ئازادیی و دادپەروەیی، ڕەخنەگری جدیی دەسەڵات ناسراوە، پێشتریش، هێرش کراوەتە سەری ئەشکەنجەدراوە، چەندین جاریش ڕووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.

ش.ف