پێنجشەممە, 12 يول 2018 – 09:32 ڕۆژنیوز – هەولێر
كاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ دەستكرا بە جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە هەولێر، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانیش چاودێری ژماردنەوەی دەنگەكان دەكەن.
ڕۆَژی سێ شەممەی ڕابردوو ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر بوو، گوێزرانەوە بۆ هۆڵی شادی لە شاری هەولێر، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی چاودێری لایەنە سیاسیەكان و چاودێرانی ناوخۆیی و بیانی، دەستكرا بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان.
بە پێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز، ئەو سندوقانەی لە هەولێر سكاڵایان لەسەر هەیە و ئەمڕۆ دەنگەكانی ناویان دەژمێردرێنەوە، بریتین لە ٢١٥ سندوق.
ك.ك/ب