دووشەممە, 13 أبر 2020 – 13:01 ڕۆژنیوز- هەولێر
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەهۆی کەوتنە خوارەوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە لە دوو شووێنی جیاوازیی ناوشاردا بووە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕۆژنیوزی وت، كارمەندێکی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەکاتی كاركردندا لە تاوەری كۆمپانیاكە كەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.
هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەدا لە گەڕەکی برایەتی لە هەولێر، هاوڵاتییەک لەسەر بینایەکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
س.ح