هەولێر، ئاگر لە دوو کۆگای گەورە کەوتەوە

لەسەر ڕێگای کۆیە لە هەولێر، ئاگرێكی گەورە لە دوو کۆگای گەورە کەوتەوە و بەپێی زانیاریەکانیش هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.


دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، شەش تیمی ئاگر کوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕوداوەکە جگە لە زیانی ماددیی، زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە.

وتیشی کۆگاکان یەکێکیان کەلوپەلی کارەباییە و ئەوی دیکەشیان کۆگای کاغەزە.

ش.ف