هەولێر، تەقە لە دووبارەگای یەکێتی کرا

 کەمێک پێش ئێستا تەقە لە دوو بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا لە شار هەولێر.


سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری هەولێر بەڕۆژنیوزی وت، کاتژمێر٠٨:٣٤خوولەکی ئەمشەو، تەقە لە هەریەکە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کراون، کە دەکەوێتە سەر شەقامی سەد مەتری شاری هەولێرلە پشت فەرمانگەی تاپۆی هەولێر.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، تەقەکردنەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان سەرقالی لێکۆلینەوەن لەچۆنیەتی ڕووداوەکە .

ب.ش