هەولێر، تەڤگەری ئازادیی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كرد

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كرد لە شاری هەولێر و لە بارەگای مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە لەگەڵ ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی كۆبوونەوە.


شاندەكەی تەڤگەری ئازادی پێكهاتبوون لە هەریەكە لە محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆك و ڕوناك مەجید و نەریمان ئەحمەد جێگرانی هاوسەرۆك و ئەیوب حەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و لەلایەن هەریەك لە سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، خەلیل ئیبراهیم و كەژاڵ هادی و ژماریەك لە ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێكرا.

نەریمان  ئەحمەد، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەر، لە دوای كۆبوونەوەكە بە ڕۆژنیوزی وت: ئامانجی شاندەكە پیرۆزباییكردن بوو بۆ سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بارودۆخی هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەوە كراوە، هەروەها قسە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولاش كراوە لە داهاتوودا.

س.ح