هەولێر، دژی پەلامارەکانی تورکیا ١٤ لایەن کۆدەبنەوە

لە شاری هەولێر ١٤ لایەنی سیاسیی بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.


کەمێک پێش ئێستا، بەبەشداریی ١٤ هێز و لایەنی سیاسیی، لە  بارەگای كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان، کۆبوونەوەیەک بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و نیشاندانی یەکهەڵوێستیی، دەستیپێکرد.

بڕیارە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و یاداشتێکیش ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتین لە:

1-پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق

2-یەكێتی نیشتمانی كوردستان

3-بزوتنەوەی گۆڕان

4-یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

5-هاوپەیمانی نیشتمانی

6-حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان

7-حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

8-بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

9-یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

10-پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان

11-حزبی بیت نەهرین

12-بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری

13-حزبی شیوعی كوردستان

14رێكخراوی كلدوئاشوری حزبی شیوعی كوردستان- عەنكاوە

ش.ف