هەولێر، دەرچوووانی بەشی یاسا گردبوونەوە

ژمارەیەك لە دەرچووانی بەشی  یاسا لە زانكۆکانی هەرێمی كوردستان، لە بەرامبەر وەرنەگرتنیان وەك ئەندام لە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، گردبووەنەوەیەكیان ئەنجامدا، تێیدا ڕیانگەیاند، ئەگەر وەڵامیان نەدانەوە سکاڵا تۆمارەکەن.


ئەمڕۆ ژماریەك لە دەرچووانی بەشی یاسا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لە بەردەم سەندیكای پارێزەران لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان بەڕێوەبرد.

لە کۆنگرەکەدا جوتیار ڕەسول نوێنەری دەرچووانی بەشی یاسا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستاوتی: ئێمە ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی ژمارەیەك لە دەرچووانی بەشی یاسا هاتووین بۆ ئەوەی ڕەزامەندی سەندیكا وەربگرین بۆ ئەوەی ببینە ئەندام لە سەندیكا و دەستبەكاری پارێزەرایەتی بكەین.

 وتیشی: ئێمە ژمارەمان زیاتر لە ٥٠٠ دەرچوو دەبێت، ئەمە چەندین جارە داوای بوون بە ئەندام لە سەندیكای پارێزەران، بەڵام بە بیانووی  نزیكبوونەوەی كۆنگرەی سەندیكاكەیان داواكەمان جێبەجێی ناكەن، ئێستاش هاتووین تا پێیان بلێن، ڕەچاوی بارودۆخی ئێمە بكەن، تاوانمان چییە سالێكیتر لە ماڵەوە دانیشین هەموومان كورە هەژارین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەگەر سەندیکا لە ماوەی ٤٨ کاتژمیردا وەڵامیان نەدەنەوە، ئەوە سکاڵای یاساییان لە دژ تۆمارەکەن.

س.ح