هەولێر، فڕۆکەی تورکیا هاوڵاتییەکی شەهید کرد

لە چیای بۆتێ لە دەڤەری بارزان، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی گوندی پێندرۆی شەهید کرد.


بەپێی هەواڵێکی 'ئێن ئاڕ تی' بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بووەبەهۆی شەهیدبوونی هاوڵاتییەک لە سنووری بارزان لە باشوری کوردستان.

ئەو هاوڵاتییەی بە بۆردوومانەکە شەهیدبووە، ناوی ئەو 'کازم عەلی'ـە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵکی گوندی پێندرۆیە و دانیشتووی شارەدێی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکە، سوپای تورک مۆڵەتی بە بە ٢٠ کەسداوە بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بچنە چیای بۆتێ.