هەولێر كونسوڵخانەی توركیا ڕێگری لە چەند دەزگای ڕاگەیاندن دەكات

كونسوڵخانەی توركیا لە شاری هەولێر ڕێگری لە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات ڕووماڵی كۆنگرەی رۆژنامەوانی كونسوڵخانەکە بكات .


پەیامنێری ڕۆژنیوز لەشاری هەولێر، ڕایگەیاند ، كونسوڵخانەی توركیا لە شاری هەولێر تەنها چەند كەناڵێكی دیاریکراویان بانگێشتكردوە بۆ ڕووماڵکردنی كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان و ڕێگەیان بە ڕۆژنامەنوسانی دیکە نەداوە بەشداری كۆنگرە ڕۆژنامەنیەكە بكەن.

وتیشی: پەیوەندیمان كرد بە بەرپرسانی بە كونسوڵخانەی توركیا بۆ ئەوەی ڕووماڵی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە بكەین، بەڵام ڕەتیان كردەوە ڕێگە بدەن بە پەیامنێری ڕۆژنیوز و هیچ ڕۆژنامەنوسێكی دیکە لە دەرەوەی ئەو ڕۆژنامەنووس و كەناڵانەی كونسوڵخانە بانگیشتی كردون ڕووماڵی کۆنگرەکە بکەن .

وتیشی نازانین کۆنگرەکە بۆچیی بووە و جگە لە ڕۆژنیوز ڕێگە بە کەناڵی ئێن ئاڕتی و خەندان و گەلێک ڕاگەیاندنی دیکەی باشور نەدراوە ڕووماڵی کۆنگرەکەی کونسوڵخانە بکات.

ک.س