هەولێر، هاوڵاتییەک خۆی کوشت

هاوڵاتییەک لە گەڕەکی بنەسڵاوەی شاری هەولێر بە تاپڕ کوژرا و پۆلیس-یش دەڵێت: لەکاتی پاککردنەوەی تاپڕ خۆی کوشتووە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بنەسڵاوەی شاری هەولێر هاوڵاتییەک بەناوی (سۆران ساڵح ئەفەندی) تەمەن ٣٦ ساڵ لەکاتی پاککردنەوەی چەکی تاپڕ، گولـلەیەکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەرمەکە پشکنینی بۆ کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

ش.ف