هەولێر، ٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، سێ کەسی دیکە لە شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.


کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین دەرەنجامی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن ٣٠ و ٣٢ ساڵ'ن، کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن".

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، تا ئێستا ١٠٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا هەن، لەنێویاندا دوو مردن هەیە و ٢٧ کەسیش بەتەواویی چاکبوونەتەوە.

س.ح