هەولێر، گروپی ٧٣ـیەمین دەستیان بەمانگرتن كرد

 گروپی ٧٣ـیەمین لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر، دەستیان بەمانگرتن كرد و مانگرتوان نیگەرانن لە بێ هەڵوێستی جیهان بەرامبەر بەو گۆشەگیریەی لسەر عەبدوڵا  ئۆجالان، بەڕێوەدەچێت و داوا دەكەن چالاكییەكانیان لەبەرچاو بگیرێت.


 ماوەی ١٤٦ ڕۆژە لە نێونەرایەتی هەدەپە لە باشووری كوردستان مانگرتن بۆ شكاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بەردەوامە و ئەمڕۆ گروپی ٧٣ـیەمین مانگرتنیان دەستپێكرد .

ساڵح ئەروهی، بە نوێنەرایەتی گروپە مانگرتوەكە بە ڕۆژنیوزی وت:"بە بەرچاوی دونیاوە چالاكی لە هەموو دونیا بۆ شكاندنی گۆشەگیریی سەر سەرۆك ئاپۆ ئەنجامدەدرێت بەرپرسان و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤیش خۆیان لە گێلیداوە و هیچ قسیەك ناكەن و چاویان هیچ شتێك نابینێت بە هەزاران كەس لە نێو زیندانەكان و دەرەوەی زیندانەكان دەستیان بە مانگرتن كردوە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان".

وتیشی: پێویستە فشارەكان بۆسەر توركیا زیاتر بكرێت، چونكە ڕێبەر ئاپۆ وەك هەر هاوڵاتیەك مافی ژیان و ئازادیی هەیە و نابێت گۆشەگیر بكرێت لە زیندانەكان و هەموو مافێكی ژیانی لێ زەوت بكرێت، ئەگەر ئەو گۆشەگیرییەش بەردەوام بێت ئەوە ژیانی مانگرتووان دەكەوێتە مەترسیەوە تا  ئاستی  شەهیدبوون.

ك.س