هەولێر، یادی کۆمەڵکوژییەکەی کەندەکۆڵە و هێرشەکانی سەر کورد بەردەوامە

١٩ ساڵ پێش ئێستا چیای کەندەکۆڵ کرایە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانیدەوڵەتی تورک، لەو هێرشەدا ٤٠ کەس کۆمەڵکوژکران و ٢٥ کەسیش برینداربوون،لە ئێستاشدا هێرشەکانی سەر هاوڵاتیان و کۆمەڵکوژییەکان بەردەوامن، ئێستاش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کورستان بێدەنگن بەرامبەر دەوڵەتی تورک.


داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٣-وە دەستیپێکردووە، لەو ساڵەوە بەردەوام گەلی کوردی کۆمەڵکوژکردووە، بەڵام لە بەرامبەردا هیچ هەڵوێستێکی هاوبەش دەرنەبڕاوە، لێپرسینەوە لەو تاوانانە نەکراوە و بۆیە بەردەوامییان پێدەدرێت، کۆمەڵگای جیهانیش چاوی داخستووە بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانەدا، ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی کەندەکۆڵدا تێدەپەڕێت، ئەو کۆمەڵکوژییەی نە ڕابردوو نەئێستا هیچ میدیایەکی باشوری کوردستان باسی نەکرد و نایکات.

کەندەکۆڵ ناوچەیەکی سەربە هەولێرە، کە دەکەوێتە سەر سێگۆشەی سنووریی باشور، باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٥یمانگی ٨ی ساڵی ٢٠٠٠ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورک ئەو چیایانەی بۆردوومانکرد، ٧٠ خانەوادەی عەشیرەتی هەرکی لەو چیایانەدا مەڕەکانیان دەلەوەڕاند.

دەمەو ئێوارە ژمارەیەک لەڕەشماڵەکانی ئەو خانەوادانە بۆردوومان کران، ئەوانەی توانییانڕایانکرد و خۆیان گەیاندە لایڕاگرەکانی تەنیشتڕێگا کە بە چیمەنتۆ دروستکراون و لەوێ خۆیان شاردەوە، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان ئەوڕاگرانەشیان بۆردوومان کرد!.

شایەتحاڵانی ئەوڕووداوە دەڵێن، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا ئەوەیڕوونبووەتەوە راستەوخۆ ٣٥ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە، کە ١١یان منداڵ و ١٣یان ژن بوون، هەروەها زیاتر لە ٢٥ کەس برینداربوون، لە کاتی بۆردوومانەکە هەمووان هەوڵیان دابوو خۆیانڕزگاربکەن و بڵاوبوبوونەوە، بەڵام هەر کامەو لە گۆشەیەک کوژرابوون، شایەتحاڵان دەڵێن، کە ژمارەیەک لە کوژراوەکان ١٥ ڕۆژ پاش بۆردوومانەکە تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

بریندادەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سیدەکان و هەولێر، ژمارەیەک لەوانیش گیانیان لەدەست دا، بەڵام ناوەکانیانتۆمارنەکراوە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن، کە لە ئەنجامدا بەگشتی ٤٠ هاوڵاتی شەهیدبوون.

لەناو شەهیدەکاندا ژنێک هەیە، کە تەنیا کاتژمێرێک پێش بۆردوومانەکە منداڵی بوبوو، هەروەها کچێکی تەمەن چوار ساڵ بەناوی بێریتان لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهیدکرا،ڕۆژنامەنووسێک پێش کۆمەڵکوژییەکە چوبووە کەندەکۆڵ و وێنەی بێریتانی گرتبوو، پاش ئەو کۆمەڵکوژییە ئەو وێنەیەیبێریتان گەورە کرایەوە و لە سەر دیواری ماڵی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد هەڵواسرا.

ناسنامەی ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکەدا کوژران بەم شێووەیە:

عەلی ئوزەیر (٣٥ ساڵ)، فاتما نەبی (٢٥ ساڵ)، بێریتان عەلی (٤)، بەهار ئەسهەد (١٨ ساڵ)، گەلاوێژ سماڵی (١٨)، فەرزانە شاکر (١ ساڵ)، خەڵات قادر (١٨ ساڵ)، بایز ئیبراهیم (٧٠ ساڵ)، بەسێ ئیبراهیم (٦٨ ساڵ)، سۆنیا مهێ (٣٥ ساڵ)، فاتیما سەودین (١٨ ساڵ)، پەیمان قادر (١٧ ساڵ)، ڕێچان قادر (١٢ ساڵ)، فاتما حەسەن ئەسەن (٦٠ ساڵ)، هەدیە مەلا حەسەن (٤٥ ساڵ)، نەجات مائین (١٠ ساڵ)، خەجیجە مائین (١١ ساڵ)، بەختیار هەجاج (١٦ ساڵ)، فاخر باقی عەلی (٤٠ ساڵ)، سورمێ ئەسمەر (٣٠ ساڵ)، شەهناز فاخر (١٥ ساڵ)، دلناز فاخر (١٠ ساڵ)، کوسرەت فاخر (٥ ساڵ)، زوهرە سەعدی شێخۆ (٧٠ ساڵ)، سەمیر مهێ (٢٥ ساڵ)، رائید قادر (١٥ ساڵ)، فاتمان ڕەحمان (٣٠ ساڵ).

شایەتحاڵانی ئەو کۆمەڵکوژییە قسەی زۆریان لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەوە کردووە، دایکێک بەناوی جەواهێر هاجۆ کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا تەمەنی ٦٠ ساڵ بوو دەڵێت، کە مەحمود عەلیی کوڕی، فاتمەی بووکی و بێریتانی نەوەی لەو کۆمەڵکوژییەدا لە دەستداوە، و بەم شێوەیە باسیدڕەندەیی سوپای تورک دەکات:"ئەوڕۆژە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانیان کردین، هەموو کەس لە هەوڵیڕزگارکردنی خۆیدا بوو، بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵدانەکانیش فڕۆکەکانی هەموو ناوچەکەیان بۆردومان کرد، ئەوانەی ئەو بەڵایەیان بەسەرهێناین ویژدانیان نییە، ویژدانی ئەوانەی وا لەدژی کۆمەڵکوژییەکەدا دەنگیان هەڵبڕی مرد، بەڵام هێشتا مرۆڤی بەویژدان ماون کە لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییەوە لێکۆڵینەوە بکەن و لێپرسینەوە لە بکەرانی بکەن".

سوپای تورک یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٢دا هێرشی کردە سەر عەشیرەتی هەرکی، ئەو کاتە سوپای تورک چیای خنێرەیان بۆردومان کرد، ئەو کاتیش حکومەتی عێراق و حزبەکانی باشوری کوردستان بێدەنگ بوون لە بەرامبەریدا، لە ساڵی ١٩٩٧یشدا بە فڕۆکە چیاکانیمێرگە حەوشێ، خنێرە، لۆلان و شەوا بهک-یان بۆردوومانکرد، لەو کۆمەڵکوژییەدا ٢٥ کەس گیانیان لە دەستدا، لە ساڵی ١٩٩٩شدا دیسانەوە ئەو چیایانە بۆردوومان کران، لەو هێرشەدا لە چیای کێلەشین ١٠ پاسداری ئێرانی کوژران.

عەون حسێن ئەندامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی کەندەکۆڵ دەڵێت: بەداخەوە دەوڵەتی تورکیای فاشیزم نزیکەی بیست ساڵ بەر لە ئێستا بوردوومانی کەندەکۆڵی کرد، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بوونە قوربانی، نەک هەر ئەو بوردوومانە بەڵکو سەدان ساڵە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێت و ئێستاش بوردوومان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامە و ئامانجیان بێ ئیرادەکردنی گەلی کوردە.

ئەو پێشمەرگە دێرینە داوای یەکڕیزی کورد دەکات و دەڵێت: پێویستە گەلی هەر چوارپارچەی کوردستان یەکگرتووبن و یەکێتییەکی نەتەوەیی دروست بکەن بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر چەکمەی داگیرکەران و پیلانەکانی ئەوانەی کە کوردستانیان داگیرکردووە هەڵبوەشێننەوە، بۆ ئەوەی کە چیدی کۆمەڵکوژ نەکرێن و ڕووداوەکانی ڕابردوو بەسەرماندا دوبارە نەبێتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانە کە لەدژی گەلی کورد لە خاکی باشوری کوردستاندا لە ژێر سەروەریی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، هیچ کامە لەو حکومەتانە هەڵوێستیان پیشان نەداوە، تەنانەتڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستانیش ئەو کۆمەڵکوژییانەیاننەکردەڕۆژەڤ، هەر بەهۆی ئەو بێ هەڵوێستییانەوەیە کە ئەمساڵیش لە ٢٠١٩دا چەند کۆمەڵکوژییەکی دیکە لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک پێکهات.

دوای ١٩ ساڵ لەم کۆمەڵکوژییە، هێشتا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژییەکانی هاوڵاتیان بەردەوامییان هەیە، لەبەرامبەردا حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا بێدەنگن، بەڵام تەواویی پێکهاتەکانی باشوری کوردستان دژی ئەو هێرشانە، هەمیشە داوای یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

س.ح