سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، کە حزبەکان هاوڕان لەسەر دروستکردنی لیستێکی هاوبەش لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەکە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی نوێنەری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی لیژنەکە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە لایەنەکان کۆدەنگن و بەشداریی حزبەکان بەیەکەوە کاریگەریی دەبێت، چونکە ئێستا بازنەی دەنگدان لە پارێزگاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بچووک بوەتەوە، بۆیە هەموو لایەک هاوکاری یەکتر دەبن، کە بەیەک لیست بەشداری بکەن.
جوان، جەختیکردەوە، کە حزبەکان وەڵامیان هەبوو وە پێداگریی ئەوە دەکەن کە یەک لیست دروستکەن، بەڵام دانیشتنی دیکە دەکرێت بۆ ئەوەی بگەنە خاڵی کۆتایی و وتی: دواتریش خۆمان سەردانی حزبەکان بکەین تا ئەو لیستە هاوبەشە دروست بکرێت.
هەروەها، وتی: دەمانەوێت ئەو هەڵانەی لە ڕابردوو کراوە دووبارەی نەکەینەوە و کورد لە ناوچە کوردستانییەکان پەرتەوازە نەبن.
ش.ف