هەپەگە: تۆڵەی شەهیدەکەی شیلادزێ دەکەینەوە

هێزەکانی  پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی شەهیدبوونی هاوڵاتیەکی خەڵکی شیلادزێ، بەناوی خەلیل ئیبراهیم، بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، ئاماژە بەوەدەکات، کە سوپای تورک بەمەبەست هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، دەشڵێت، تۆڵەی دەکەینەوە.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٢٧ی شوبات فڕۆکەکانی شەڕ کاتژمێر ١٤:٠٠ گوندی یەکماڵێی هەرێمی مەتینایان تا کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆردوومان کرد.

٢٦ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمی شەهید دیرەنی ئاڤاشینیان بۆردوومان کرد.

هەمان ڕۆژ کاتژمیر ١٦:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێڵی گوندنشینانیان لە گوندی سیدای زاپ کردە ئامانج، لەو هێرشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی خەلیل ئیبراهیم سیدانی کە دانیشتووی شێلادزێ بوو شەهید بوو، هاوڵاتیان دەچوونە سەر زەویەکانیان لە گوندی سیدا، سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی کەشف هاوڵاتیانی کردووەتە ئامانج، ئەو عەقلیەتەی داگیرکەر زۆر جار بە ڕێبازی نامەردانە هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید دەکات، ئەرکی هەر گەریلایەکی کوردستانە حساب لە بکوژەکان بپرسێت کە لە مردن بەولاوە هیچ شتێک بۆ کورد بە ماف نازانن، پێویستە بزانرێت خوێنی هاوڵاتیەکانمان لەسەر زەوی نامێنێت و تۆڵەدەکرێتەوە.

ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی خەلیل ئیبراهیم سیدانی و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین کە لەم هێرشە نامەردانەیەدا شەهید بووە و بەڵێن دەدەین، هەموو کاتێک یادی شەهیدەکانمان لە ژیان و تێکۆشانماندا بکەینەوە".

د.ع