هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە دوو مانگی ڕابردوودا ٧٧٩ جار چەکی کیمیایی دژی سەنگەرەکانی گەریلا بەکارهێناوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاماری دوو مانگی ڕابردووی شەڕ و پێکدادانەکانی دژی سوپای تورک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی هەپەگە، سوپای تورک لە دوو مانگی ڕابردوودا ٧٧٩ جار چەکی کیمیایی دژی سەنگەرەکانی گەریلا بەکارهێناوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە دەڵێت: سوپای تورک کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان لە مەیدان و تونێلەکانی شەڕدا بێچارە بووە، جارێکی دیکە دەستی بە بەکارهێنانی شێوازی چەپەڵی جەنگ کرد و ٧٧٩ جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێنا، بەمەش تاوانی جەنگیی ئەنجامدا، لە دژی هەموو ئەو هێرشانە، هێزەکانمان بە ڕۆحی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی چەندین چالاکیی بەرفراوان و هەماهەنگیان ئەنجامداوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، لە دوو مانگی ڕابردوودا ٥٨ گەریلا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دژی سوپای تورک شەهیدبوون، کە ١٣یان بە چەکی کیمیایی شەهید بوون.
ب.ل