ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی کاریگەردا شەش سەربازیسوپای داگیرکەری تورك سزادراون و سوپای تورك حەوت جار بە چەكی كیمیایی هێرشی کردووەتە سەریان.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە زانیاری لەسەر بەرەكانی جەنگ خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: لە ئەنجامی چالاکییەکی بەکاریگەری هێزەکانمان کە لە ڕۆژی فییدایدا ئەنجامدرا، شەش داگیرکەر سزادراون، دوو داگیرکەر بریندار بوون، شۆفڵ و سیستمێکی کامێرا تێکشکێندراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک حەوت جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی، ٢٣ جار بە فرۆکەی جەنگی و دەیان جار بە کۆپتەر هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی بەرخۆدان.
“کاتژمێر ١٦:٠٠ی ٢٩ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، هێزەکانی یەژا ستارمان لە داگیرکەرانیان دا، لە ٣٠ی حوزەیران، لە نێوان کاتژمێر ٠٧:١٠ بۆ ٠٧:٣٠، سێ جار بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا، کە دەیانویست خۆیان بگەیەننە تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ. دوای ئەم دەستێوەردانەی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون تا ئاستێکی دیاریکراو بکشێنەوە”.
هەروەها، کاتژمێر ٠٩:١٨ی ٢٩ی حوزەیران و کاتژمێر ٠٧:٥٠ی ٣٠ی حوزەیران، لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کرێکار پێشڕەوی بکەن بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا، کاتژمێر ١٦:٠٠ی ٢٩ی حوزەیران، هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵیان دەدا بەرەو ناوچەی چەمچۆ پێشڕەوی بکەن.
ئەوەش هاتووە: لە ٢٨ی حوزەیران لە نزیکەی کاتژمێر ١٠:٤٠دا، لە دژی ئەو داگیرکەرانەی بە ئامانجی داگیرکردنی ڕێگایەکی سەربازییان دروست دەکرد. بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامی گورزی توندی هێزەکانمان سێ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەر بریندار بوون و شۆفڵێکی داگیرکەران تێکشکێندرا.
ئاماژە بەوەكراوە، کاتژمێر ٠٩:٣٠ی ٢٩ی حوزەیران، سیستەمێکی کامێرای حەراری، لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی کودی لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوچوو. لە هەمان کاتدا تیمەکانی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەژاستار داگیرکەرانیان لە مەیدانەکەدا سزادا، لە ئەنجامدا دوو داگیركەر سزادران.
لە كۆتاییدا ئەوە خراوەتەڕوو، ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٤٠ خوولەکی شەو لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گرێ جودی، لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزادرا.
س.س