هەپەگە: لە خواكورك ٤ سەربازی توركیا كوژران

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی سەربازانی توركیای داگیركەر لە خواكورك چالاكییەكیان ئەنجام دا و چوار سەربازی توركیا كوژراون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)دەربارەی چالاكییەكانی گەریلا لە دژی سوپای تورك و هێرشە ئاسمانییەكان دژی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

لە خواكورك چوار سەرباز كوژران

هێزەكانمان لە دژی جموجۆڵی داگیركاریی سوپای توركی داگیركەر كە لە دژی هەرێمی خواكوركی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستی پێكردووە، ڕۆژی ١١ی تەمووز كاتژمێر ٩:١٠ لە چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە دژی یەكینەیەكی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركی داگیركەر كە لە گردی شەهید ساریا و دەوروبەری جێگیربووبوون، چالاكییەكیان ئەنجام دا، لە سێ قۆڵەوە لە سەنگەر و بنەكانی دوژمن درا و چوار سەرباز كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوو سوپای دەوڵەتی توركی داگیركەر دوای چالاكییەكە بەهەڕەمەكی و بە چەكی قورس دەستڕێژیی گوللەی لە ناوچەكە كرد و كاتژمێر14:00بە پشتیوانی فڕۆكەی سكۆرسكی كوژراو و بریندارەكانی هەڵگرتەوە، یەكینەكەی ئێمە كە چالاكییەكەی ئەنجام دا بەسەلامەتی گەیشتەوە بنكەی خۆی.

لە وان دوو گەریلا شەهید بوون

ڕۆژی ٢٦ی حوزەیران سوپای توركی داگیركەر لە سنووری گوندی ئاركەنیس-ی ناوچەی شاخێی سەربە پارێزگای وان دەستی بە ئۆپەراسیۆن كرد، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە بە پشتیوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و فڕۆكەی سیخوڕی بەردەوامە، لەنێوان هێزەكانی ئێمە و هێزە داگیركەرەكان شەڕێكی سەخت هاتە ئاراوە، دوو هاوڕێمان كە قارەمانانە لە دژی دوژمن شەڕیان كرد، شەهید بوون دواتر زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهید بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە.

ئۆپەراسیۆنێكی سوپای تورك بەبێ ئەنجام پاشەكشەی كرد

ڕۆژی ٤ی تەمووز سوپای توركی داگیركەر لە گوندەكانی كانیسۆر، خازر، ئاخچور، سلیلا و ئاشكان-ی سەربە ناوچەی پاییزاوای پارێزگای وان دەستی بە ئۆپەراسیۆن كرد، سوپای داگیركەر لە گوندەكان و دەوروبەریان دەستی بە گەڕان و پشكنین كردووە و سوكایەتی بە دانیشتوانی ناوچەكە دەكات و گوشاریان دەخاتە سەر، ئەم ئۆپەراسیۆنە هەمان ڕۆژ بەبێ ئەنجام پاشەكشەی كرد.

هێرشە ئاسمانییەكان

ڕۆژی ١١ی تەمووز فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورك كاتژمێر 05:00 ناوچەی عادل بەگ-ی هەرێمی ئاڤاشین-ی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و كاتژمێر 17:00 ناوچەی كەستا-ی سەربە هەرێمی مەتینان-یان بۆردومان كرد، لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێك بە هێزەكانمان نەگەیشتووە.

د.ح