هەپەگە: لە خواکورک ٩ سەربازی تورک کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا لە خواکورک گورزی قورسی لە هێزی داگیرکەر داوەو ٩ سەربازی تورک کوژراون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکی گەریلاکانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بلاوکردەوە.

هەپەگە ئەنجامی چالاکیەکانی بەمشێوەیە بڵاوکردۆتەوە:

"هێزەکانی ئێمە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، چالاکیان دەستپێکرد، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەڕو شەهید ڕۆنیادا، لە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورک-ی سەربە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا کە بەمشێوەیەیە:

کاتژمێر٠٤:٢٠خولەک هێزەکانمان لە گردی شەهید بۆتان چالاکیەکی قەناس-یان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا و تێیدا سەربازێک کوژرا.

لە کاتژمێر٠٥:٣٠ هێزەکانی ئێمە لە گردی شەهید شاهان چالاکیەکیان لە دژی بارەگایەکی تورک لەنزیکەوە ئەنجامداو تێیدا جگە لە تێکشکاندنی بارەگای سوپای تورک، ٨ سەربازی تورک کوژران.

یەکینەکانمان چالاکیان پێکهێناو بەسەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆیان

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، لە ناوچەی شفرەزای سەربە چەلێ لە جولەمێرگ لەنێوان هێزەکانی ئێمەو سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا ٣ هەڤاڵی ئێمە تا دوا فیشەک بە قارەمانی شەڕیان کردو شەهیدبوون، لەداهاتوودا ناسنامەکانیان و زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو.

لە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگیەکان گوندی شێخ ی سەربە هەرێمی گارە-یان بۆردوومان کرد.

ئەمڕۆش کاتژمێر ١٢:١٠ فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی ناوچەی جیلۆی بچوک و ناوچەی شەهید ڕۆستەم سەربە هەرێمی زاپ-یان کرد.

کاتژمێر٠٨:٠٠ ناوچەکانی کارکەر و ئەشکەوتی برینداران بۆردوومان کرا، هەمان ڕۆژ کاتژمێر٠٥:٣٠ناوچەکانی وەرخەلێ و باسیای هەرێمی ئاڤەشین بۆردوومان کرا.

لەو بۆردوومانانەدا هیچ زیانێک بەر هاوڕێیانمان نەکەوتووە".

ب.ش