هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند؛ هه‌ر دوو هه‌ڤاڵمان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی دوژمن دوای تێكۆشانێكی به‌هێز شه‌هیدبوون و تێكه‌ڵ به سوپای نه‌مران بوون. جەختیشدەکاتەوە؛ به قورسایی شایسته‌یی و به‌رپرسیاریەتی و تێكۆشانی شۆڕش به‌ڵێنی تاجی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەكانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشكرا كرد و له باره‌ی ئەو دوو گه‌ریلا شه‌هیدەوە زانیاریی خستووەتەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: له‌م شه‌ڕه قوڵه‌دا، كه تێكۆشانی ئازادی ئێمه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه و گورزی دژوار له دوژمن ده‌ده‌ین، گه‌له‌كه‌مان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له ئازادی نزیك ده‌بێته‌وه، له‌م شه‌ڕه‌دا هاوڕێیانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافی په‌یوه‌ستبوون و باوه‌ڕبوون به گه‌ل بده‌ن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڕێیانمان ڕێبه‌رایه‌تی له پێشه‌وه به‌و هێزه‌ی له شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مانی وه‌رده‌گرن، له هه‌وڵه‌كانی تێكۆشاندان، هه‌ڤاڵانمان شه‌ڕڤان و ئاگر به‌م گیانی تێكۆشانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئێمه‌ی ئازادی گه‌شتر بێت، چی‌یان له‌ده‌ست هات، كردیان. هه‌ردوو هه‌ڤاڵمان له شه‌ڕ له دژی دوژمن‌دا شه‌هید بوون، تێكۆشانیان گه‌یانده باڵاترین ئاست و تێكه‌ڵ به سوپای نه‌مران بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: شه‌ڕڤان ئاگری
ناو و پاشناو: شه‌ڕڤان ئه‌رگول
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك – باوك: ئایشه – سێڤدین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئاگر بۆتان
ناو و پاشناو: رزوان ئارات
شوێنی له‌دایكبوون: ئیسته‌نبوڵ
ناوی دایك – باوك: گوڵێ – ئه‌نوه‌ر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئایاری / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: بە قورسایی شایستەیی و بەرپرسیاریەتی و خەباتی شۆڕشگێڕانەی، کە لە لایەن شەڕڤان و ئاگرەوە بۆمان بەجێماوە، بەڵێن دەدەین تاجی سەرکەوتنیان لەسەر بنێین، لە سەرووی هەمووشیانەوە بۆ بنەماڵە بەنرخەکانیان، دەڵێین؛ سەری هەموو خەڵکی وڵاتپارێزی کوردستان سەلامەت دەبێت.
س.س