ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە باکووری کوردستان شەهیدبوون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەى سێ گەریلای شەهیدى ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە، “لە ڕۆژى ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە گۆڕەپانی خیزانی بەدلیس لە ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکدا هەریەکە لە هاوڕێیانمان ئاگر و بۆتان، کە هەوڵیاندا لە ناوچەکە بچنە دەرەوە شەهیدبوون”.
لە ڕاگەیەندراوەکەى هەپەگەدا ناسنامەى ئەو دوو شەهیدە بەمشێوەیەیە:
ناسناو- ئاگر سۆزدار
ناو و پاشناو- یەتیش تۆپ
شوێنی لەدایکبوون – بەدلیس
داوک و باوک – ساڵیحە و ئایدن
کات و شوێنی شەهیدبوون – لە ڕۆژى ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە گارزان شەهیدبووە.
ناسناو – بۆتان گارزان
ناو و پاشناو – بارش تاباک
شوێنی لەدایکبوون – بەدلیس
دایک و باوک – مەقبولە و وەیسی
کات و شوێنی شەهیدبوون – لە ڕۆژى ١٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە گارزان شەهیدبوون.
هەپەگە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لە شەهیدبوونی گەریلایەکی دیکە کردووە و ڕایگەیاندووە، “لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵى ٢٠١٧دا لە ئەرزەرۆم لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا هاوڕێیەکمان بە ناوی ئیسماعیل شەهیدبوو، هاوڕێمان ئیسماعیل بە عەقڵیەتی شۆڕشی کوردستان و شۆڕشی گەنجان بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و تاوەکو کۆتایی ئەرکی پێشەنگایەتی خۆی جێبەجێ کرد و لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی دەکەینەوە”.
ناسنامەى ئەو شەهیدە بەمشێوەیەیە:-
ناسناو – ئیسماعیل پەری
ناو و پاشناو – موراد بۆزتەکین
شوێنی لەدایکبوون – بەدلیس
کات و شوێنی شەهیدبوون – لە مانگى کانونی دووەمی ٢٠١٧ لە ئەرزەرۆم شەهیدبووە.
هەپەگە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت:”هاوڕێکانمان ئاگر، بۆتان و ئیسماعیل بە بەشداریان لەنێو ڕیزەکانی پەکەکەدا، کە لە کوردستان ناوی ژیانی نوێیە، بۆ مسۆگەرکردنی حەسرەتی ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانیان کرد و لەم ڕێگەیەدا شەهیدبوون و بوون بە مسۆگەری دوارۆژی شکۆدار و ئازاد بۆ گەلەکەمان و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای ئەو سێ هاوڕێیەمان و خەڵکی بەدلیس و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین”.
ئ.م