هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد کە یەکێکیان ڕۆژهەڵاتییە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد، کە ٣ی ئاب لە ئامەد شەهیدبوون، یەکێک لەو شەهیدانە خەڵکی ماکوی سەربە ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.


هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ ڕاگەیەندراوێکمان بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ١ی ئاب سوپای تورک لە ناوچەی شەهید ڕۆژهاتی سەربە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامداوە، پاشان شەڕێک لەنێوان هێزەکانمان و سوپای دوژمندا ڕوویداوە، کە تا ڕۆژی ٣ی ئابی خایاندووە، دوو لە هەڤاڵانمان لەو شەڕەدا شەهیدبوون.

هەپەگە لە بەردەوامیدا بەم شێوەیە ناسنامەی ئەو شەهیدانەی ئشکرا کردووە:

ناو و پاشناو: مەجید دەلایملان

نازناو: ئازاد زاگرۆس

شوێنی لە دایکبوون: ماکو

ناوی دایک و باوک: فیناس / ئەبوشاکر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئامەد / ٣ی ئابی ٢٠١٨

ناو و پاشناو: ئەحمەد دۆراک

نازناو: شاهین نۆرشین ئاڤێستا

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: نادرە / سولەیمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئامەد / ٣ی ئابی ٢٠١٨

س.ح