هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکراکرد کە یەکێکیان خەڵکی هەڵەبجەیە

هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکراکرد کە ساڵی ڕابردوو لە هەزەخ شەهیدبوون و یەکێکیان خەڵکی شاری هەڵەبجەیە.


هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ١٦ حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە هەزەخ لە سنوری پارێزگای شرناخی باکوری کوردستان شەهیدبوون و لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تێکۆشانی ئازادی کوردستان پڕە لە مێژووی داستانەکان کە قارەمانەکانی نەمر بە باجی قورس خوڵقاندوویانە، فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆڵەکانی فیداکاری گەلی کورد لە ناو بارودۆخی قورسدا بەرخۆدانیان کرد و بوون بە مسۆگەری هەبوونی گەلی کورد، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک هەبوونی گەریلاکانی ئازادی لە بەردەم ئامانجە تاریکەکانی وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینێت، دەیەوێت گەریلاکانی کوردستان لەناو ببات و بەم شێوەیە ئامانجەکانی جێبەجێ بکات، سوپای داگیرکەر و فاشیستی تورک کە گرنگی زۆری بە شەڕداوە، لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا بێئەنجام ماوەتەوە و گورزی گەورەی بەردەکەوێت، بە بەکارهێنانی تەکنیک دەیەوێت شەڕ و دەرفەتی تەکنیکی بەردەوامی پێبدات، دەوڵەتی داگیرکەر کە بە شێوەیەکی بێسنور تەکنیک بەکاردەهێنێت، ناتوانێت لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی خۆی ڕابگرێت، هەڤاڵانمان کە لەناو بەرخۆدانی پیرۆزدا گورزی گەورەیان لە دوژمندا و شەهیدبوون، بە قارەمانێتی و ڕۆحی فیداکاری و دڵسۆزی تێکۆشانی ئازادی جارێکی دیکە پیشانیاندا کە گەریلاکانی کوردستان تێکناچن".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانی ئازادی بەرخۆدان بەشێوەیەکی بەهێز بەردەوامی پێدەدەن و بۆ ئەوەی ببن بە وەڵامێک بە داواکاریەکانی گەلەکەیان بێ دوودڵی بەرەو شەهادەت دەچن، شەهیدانمان بە ڕوحی ئاپۆیی تەئکید لەسەر بوێری، عەقلیەت و دڵسۆزی دەکەنەوە، لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە یادی هاوڕێکانمان (باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ) دەکەینەوە کە ١٦ حوزەیرانی ٢٠١٩ لە هەرێمی نەوالا جەهەنەمی ناوچەی هەزەخی شرناخ لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان  بەمشێوەیەیە:

نازناو: باران بەرات

ناو و پاشناو: یڵماز بەگیچ

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: نوریە و حەسەن

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: ڕووبار سوسن

ناو و پاشناو: فەحیم ییغیت

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

دایک و باوک: هاتیجە و یوسف

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: ساریا ڕووکەن

ناو و پاشناو: ئەمینە تۆی

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: هەدیە و حەمۆ

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: سەربەست جاف

ناو و پاشناو: دانیار کامیل

شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە

دایک و باوک: سەعدیە و کامیل

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: شێرکۆ کۆبانی

ناو و پاشناو: ئەحمەد مەحمود

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانی

دایک و باوک: ئایشە و خەلیل

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

 لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی حەپەگەدا هاتووە: هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ هەریەکەیان لە پارچەیەکی جیاوازی کوردستان لەدایک بوون، لەسەر زەمینەی تێکۆشان بۆ هەمان ئامانج لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە و بە گیانیان بۆ ئازادی ئەم گەلە تا دوا ساتی ژیانیان لەدژی داگیرکەری شەڕیان کرد، تەڤگەری ئازادی کورد میراسی شەهیدانە و هەر گەریلایەک لە بەرانبەر ئەم میراسە خۆی بە بەرپرسیار دەبینێت و بۆ ئەوەی ئاڵای بەرخۆدان سەربکەوێت بە هەموو هێزێکی خۆیان تێدەکۆشن، هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ بەم بەرپرسیاریە تا دوایین دلۆپی خوێنی خۆیان لەدژی داگیرکەران شەڕیان کرد و بۆ ئازادی گەلەکەیان بە هەموو شێوەیەک فیداکاریان کرد، بە عەقڵیەتی نەتەوەیی لە هەر بستێکی کوردستان بە داخوازی و فیداکاریی لەدژی داگیرکەران تێکۆشانیان کرد و هەموو کاتێک ڕێگەی تێکۆشانی نەتەوەیی گەلی کورد ڕوناک دەکەنەوە."

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بە سەرخستنی تێکۆشانمان، خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی شەهیدانمان دەکەین.

ک.س