KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
هه‌ینی, ته‌مموز 1, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هەپەگە: ١٥ داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە دوو درۆن درا

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
22/05/2022 - 3:23:02 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
هەپەگە: ١٥ داگیرکەری تورک سزادران و گورز لە دوو درۆن درا
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان ١٥ سەربازی تورک کوژران و گورز لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دراوە، هاوکات سیستمێکی کامێرای چاودێرییش تێکشکێندراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەری نوێترین ڕاگەیەندراوی خۆی بڵاو کردەوە و تیادا ئەنجامی چەند چالاکیەکی لە هەریمی زاپ ئاشکرا کرد.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت:  بەرخۆدانی بێوێنە و چالاکیە بەهێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان بێوەستان بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک ٣٨ جار بە چەکی کیمیایی، ٥٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە سەدان جار تۆپ و هاوەن هەرێمەکانی بەرخۆدانی بۆردومان و تۆپباران کردووە، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە.

ئاشکراشیکردووە لە چالاکیەکاندا کە رۆژانی ١٨ و ٢٠ و ٢١ی مانگ بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستار ئەنجامدراون، ١٥ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەر بریندار بوون، سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشکێنرا و گورز لە دوو درۆن وەشێنران.

ڕوونیکردووەتەوە، نیوەڕۆی رۆژی ٢١ی ئایار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدانی کورەژارۆ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە ٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران. دوای بۆردومانەکە کاتژمێر ١٥:٣٠ گروپێک داگیرکەر بە جلی دژی کیمیایی ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران بە تاکتیکی سابۆتاژ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. داگیرکەران کشانەوە و دوای ماوەیەک دەستیان بە پێشڕەوی کردەوە و ئەمجارە بە بۆمب و چەکی سووک لێیاندرا. هەمان رۆژی کاتژمێر ١٧:٢٥ داگیرکەران جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا.

ئەوەشی وتووە: ٢١ی ئایار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، گردی رووبار، گردی جوودی، گردی شەهید کەنداڵ، گردی شەهید یونس، گردی شەهید لەشکەر، کورەژارۆ، شەهید شەمدین، مامڕەش، چیارەش، شەهید دونیا، چەمچۆ و ڕەنجبەر ئاغای هەرێمی زاپ، بە تۆپبارانکران و فڕۆکە جەنگیەکانیش ٣٦ جار هێرشیان کرد.

 ئاماژەی بەوەشکرد:٢١ی ئایار گۆڕەپانی گردی هەکاری، گردی چارچەل، گردی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران و ١٣ جاریش لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران. هەمان ڕۆژ بنارەی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا و ٧ جاریش فڕۆکە جەنگیەکان هێرشیان ئەنجامدا.

 ها-غ

دواتر

“پشیلە ڕەش” لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

پێشتر

سبەینێ تەرمی زەكی چەلەبی بەرەو باکووری کوردستان بەڕێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار

لە گەرمیان یادی شەهید زیلان کرایەوە

لە گەرمیان یادی شەهید زیلان کرایەوە

30 حوزه‌یران 2022
هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

30 حوزه‌یران 2022

لە پارێزگای هەولێر شوێنەکانی فرۆشتنی چەك داخران

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌ پیرۆزبایی سەركەوتنی گەریلا دەكات

ئاگرێك لە کامپی باجید کەنداڵی ئیزیدییەكان كەوتەوە

کۆمەڵە: ڕێککەوتنی سوید و فینلاندا لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانە

پێشتر
سبەینێ تەرمی زەكی چەلەبی بەرەو باکووری کوردستان بەڕێدەکرێت

سبەینێ تەرمی زەكی چەلەبی بەرەو باکووری کوردستان بەڕێدەکرێت

زۆرترین خوێندراو

گەریلا ڤيدیۆی بە ئامانجگرتنی چوار سەربازی توركیای بڵاوكردەوە

گەریلا ڤيدیۆی بە ئامانجگرتنی چوار سەربازی توركیای بڵاوكردەوە

30 حوزه‌یران 2022

گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نه‌كانی چالاكی ١٠ی ئایاری وه‌رخه‌لێی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی داگیركەری تورك کوژران و دوانی دیکەش...

پەکەکە: مەسرور بارزانی بە زمانی هاوکار و تەسلیمبوونی دەوڵەتی تورک قسە دەکات

پەکەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی تورکیا و سوید و فینلەندا ڕاگەیاند  

29 حوزه‌یران 2022

پەکەکە هەڵویستی خۆی لەسەر یاداشتی ڕیککەوتنی نێوان دەوڵەتی تورک و هەریەکە لە سوید و فینلەندا ڕاگەیاند و یاداشتەکە بە سەودا...

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە: دووژمن گورزی كوشندەی بەركەوتووە

بەرپرسێكی باڵای پەكەكە: دووژمن گورزی كوشندەی بەركەوتووە

30 حوزه‌یران 2022

ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕێکی قورس لە ئارادایە و دووژمن گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و دەڵێت: دەوڵەتی تورك لەم هێرشانەیدا...

هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی سوید لە بارەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک

هەڵوێستی پارتە سیاسیەکانی سوید لە بارەی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک

30 حوزه‌یران 2022

پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانی سوید کاردانەوەی جیاوازیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی سوید و تورکیا دەربڕیوە و دەڵێن، پێشتر سەرجەم پارتەکانی سوید...

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

هەپەگە كوژرانی شەش سەربازی توركیای ڕاگەیاند

30 حوزه‌یران 2022

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی کاریگەردا شەش سەربازیسوپای داگیرکەری تورك سزادراون و سوپای تورك حەوت جار...

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

بەڤیدیۆ.. سەربازانی تورک لە ترسی گەریلا ناوێرن سەر بەرزبکەنەوە

29 حوزه‌یران 2022

سەربازە داگیرکەرەکانی تورک ناوێرن لە ترسی گەریلاکاندا سەریان بەرز بکەنەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەبێ جوڵە دەمێننەوە، گەریلاکانیش ئەو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke