هەپەگە: ٢ سەربازی تورک کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانیان لە مێردین و هەفتانین، ٢ سەربازی تورک کوژران.


ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکانیان و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەری هەفتانیندا هێزەکانمان لە ٥ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی گرێ شەهید شێخ مووس چالاکیەکیان ئەنجام دا، تێیدا ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکان نەزانرا، دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی ئەو ناوچەیەی چالاکیەکەی تیایدا ئەنجام درابوو، بۆردومان کرد، گەریلاکانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆیان.

مێردین

لە ١٨ی تشرینی دووەم هێزێکمان لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک گوندی بادبێی باگۆکێی شاری مێردین چالاکیەکیان ئەنجام دا، لەئەنجامیشدا  ٢ سەربازی دوژمن کوژران.

هێرشە ئاسمانیەکان

سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجام دا، لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک لە ٥ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٠٣:١٠خولەکدا ناوچەی تەپە سووری ئاڤا شین و لە ٦ی تشرینی دووەمیشدا ناوچەکانی خانتور و گردی کۆردینەی سەر بە هەفتانین و ناوچەی شەهید سەرخوەبوون لە قەندیل-یان بۆردوومان کرد."

 ب.ش