هەپەگە ڕایگەیاند، کە پێنج داگیرکەر سزادراون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی زاپ خراوەتە خوارەوە بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژا-ستار.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، بەپێشەنگایەتیی گەریلاکانی یەژاستار، لە زاپ درۆنێکیان خستووەتە خوارەوە، هەروەها پێنج داگیرکەریشیان سزاداوە.
ئەوەش هاتووە: سوپای تورکی داگیرکەر لە زاپ و ئاڤاشین، لەبەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان ناتوانێت پێشڕەوی بکات، بۆیە بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردوومانی سەنگەرەکانی شەڕ دەکات، سوپای داگیرکەری تورک ٢١جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، بەشێوازێکی دڕندانە، سەرەڕای بۆرودومانکردنی دەیان ناوچەی بەرگریی، بەڵام لە بەرامبەردا چالاکییە کاریگەرەکانی هێزەکانی یەژا ستار بەردەوامن.
ش.ف