هەپەگە ئاماری چەند چالاکیەکی لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بڵاوکردەوە وڕایگەیاند ١٩ داگیرکەری دیکە سزادران، زیانێکی زۆریش لە داگیرکەران دراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاماری چەند چالاکیەکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بڵاو کردەوە کە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئایار ئەنجامدراوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا کە لە هەریمەکانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ئەنجامدراون ١٩ داگیرکەر سزادراون و ٤ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون و زیایش لە سوێن و سیتەمی چاودێری دوژمن دراوە.
هەپەگە وتویەتی: هێزەکانمان بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و بوێریی بەرز، لە چەندین هەرێمدا لە دژی داگیرکەران لە ٤٠ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی مێژووییدا چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا، سوپای تورک کە شکستی هێنا و هیچ ئەنجامیکی بەدەست نەهێناوە ٢٣ جار بە چەکی کیمیایی و ٣١ جار بە فڕۆکەی جەنگی و سەدان جار بۆردوومانی هەرێمەکانیان کردووە.
لە بارەی چالاکیەکانی ناوچەی ئاڤاشین ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی ٢٣ی ئایار لە دەوروبەری گردی وەرخەلی داگیرکەرێک سزا درا لە کاتیکدا داگیرکەران دەیانویست سیستەمێکی کامێرای حەراری لە ناوچەکەدا دابمەزرێنن، بە چەکی قورسەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا ئەو سیستەمی کامێرایەیە لەگەڵ خۆیان هێنابوو بەجێ هێشت و هەڵاتن.
باسی لەوردەکاریەکانی چالاکیەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ کردووە و ئاشکرای کردووە، لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ ئایاردا چەندین چالاکی ئەنجام درا و ٧ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش بریندار بوون و ئەوە جگە لە تێکشکاندنی چەند سیتەمیکی کامیرا و سەنگەر.
ئاشکرای کردووە داگیرکەران ڕۆژی ٢٣ی ئایار سوپای تورکی داگیرکەر ١١ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی ئەشکەوتی بریندار و گردی دۆزەخ و شەهید بەرخۆدانیانیان تۆپباران کرد.
لە بارەی چالاکیەکانی هەرێمی مەتینا و حەفتانینی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ٢٣ی ئایار بنکەی کانی ماسی سوپای تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی کانی ماسی سەر بە دهۆک لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و سەنگەرێک تێکدرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە هەرێمی مەتینا یەکەیەکی نهینی داگیرکەران لەلایەن گەریلاوە کۆنتڕۆڵکراوە و تیایدا دوو داگیرکەر سزادراون و لە رۆژی ١٩ی مانگیشدا لە هەرێمی حەفتانین لە چالاکیەکی گەریلادا ٧ نداگیرکەر سزادراون و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
ها-غ