هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەرکی هەموو کەسێکە بۆ ڕۆژئاوا هەڵوێستی هەبێت

کارمەندانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدژی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گردبووە و پارێزگاریش دەڵێت:ئەرکی هەموو کەسێکە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێتە دەنگ.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارمەندانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەردەم دیوانی پارێزگای سلێمانی، بە گردبوونەوەیەک ئیدانەی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

لە گردبوونەوەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و وتی: ئەرکی هەموو کەسێکە، کە لە شوێنەکانی خۆیانەوە بێنە دەنگ و هەڵوێستیان هەبێت، چونکە ئەمە تایبەت بە شەقامێک یان لایەنێکی سیاسی نییە و دەبێت بەشێوەیەکی هێمنانە و مەدەنیانە هەڵوێست هەبێت.

وتیشی: هیوادارین نەهامەتییەکان بە کۆتایی بێت و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا بکێشێت.

ش.ف