KURDÎ
العربية
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, ئازار 3, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هەڤاڵ كوێستانی: هەندێک چەکدار سەرقاڵی نوێکردنەوەی ڕەبایەی سەردەمی شەڕی ناوخۆن

  ڕۆژنیوز - باڵەکایەتی
23/11/2020 - 11:15:29 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

دەربارەی سیاسەتی شەڕخوازانەی پەدەکە و هەوڵەکانی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ، هەڤاڵ كوێستانی، ڕایگەیاند، لە کاتی چوونی بۆ دەڤەری سۆران بە چاوی خۆی بینیویەتی کۆمەڵێک چەکدار سەرقاڵی نوێکردنەوەی كۆنە ڕەبایەیی سەردەمی شەڕی ناوخۆبوون، ئەوەش بە زەنگێکی مەترسیدار دەزانێت و پێیوایە شەڕ قازانجی تەنها بۆ تورکیا دەبێت.  

هەڤاڵ كوێستانی، نووسەر و سیاسەتمەداری كورد، لەبارەی ئەو ئاڵۆزییانەی دروستبوون لە باشوری كوردستان و جوڵاندنی هێز لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان – پەدەکەوە بۆ ناوچەکانی گەریلا، لێدوانی بۆ ڕۆژنیوز-دا.

لە سەرەتای لێدوانەکەیدا باسی لەوە كرد كە شەڕی ناوخۆ ماڵوێرانییەكی گەورە بۆ كورد دەهێنێت و وتی:”ئەگەر ئەم شەڕەی كە ئێستا دەهۆڵی بۆ لێ دەدرێت ڕووبدات، ڕاستەوخۆ دەكەوێتە قازانجی توركیا و ئیران و ماڵوێرانیەكەش تەنیا بۆ كورد دەمێنێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە کاتی چوونی بۆ دەڤەری سۆران بە چاوی خۆی بینیویەتی کۆمەڵێک چەکدار سەرقاڵی نوێکردنەوەی كۆنە ڕەبایەی (سەنگەر) سەردەمی شەڕی ناوخۆبوون، بۆئەوەی چەكداری لێ جێگیر بکرێت.

کوێستانی، زیاتر لەسەر ئەو مەترسییە دوا و وتی: جێگیركردنی چەکدار لەو ڕەبایانەدا دواتر زیانی گەورەی بۆ كورد دەبێت، چونكە ڕەنگە لە داهاتوو هێزی دەوڵەتانی داگیركەری لێ جێگیربكرێت، یان شەڕی كورد بەكوردی لێبکەویتەوە، کە ئەو شەڕەش دەكەوێتە خزمەتی هێزە داگیركەرەكان.

دەربارەی چارەسەری ئەم دۆخە و بانگەوازی پەكەكە بۆ چارەسەریی و یەكگرتنی هێزەکان، هەڤاڵ كوێستانی، وتی: ئەم جۆرە بانگەوازییانە شتێكی باشن وگرنگە، چونكە هەمیشە چارەسەریی گرنگترە لە شەڕكردن و وێرانكردنی یەكتری.

لەکۆتایی لێدوانەکەشیدا وتی: بەداخەوە بەهۆی هەست نەكردن بە بەرپرسیارێتیی و نەبوونی هەستی نەتەوەیی و زاڵبوونی كاریگەریی توركیا و دەستخستنە ناو ئەم ئاڵۆزییانە، ڕەنگە نەتوانرێت بەلای چارەسەریی پێویستدا بچن، چونكە چارەسەریی، گفتوگۆ و كۆبوونەوە لە قازانجی توركیا نین، بەڵكو لەزیانی دوژمنانی كورد و لە سودی هێزە كوردستانییەکانە و ئەمەش هێزە داگیرەكەرەكان نایانەوێت.

ک.س

 

 

دواتر

لەمانگێکدا ١٣ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون

پێشتر

پلەدارێکی پێشووی فەیلەقی قودس کرایە ئەمینداری دەستەی حەشدی شەعبی

بابەتی پەیوەندیدار

rojnews

بەڕووداوی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

3 ئازار 2021
خۆبەڕێوەبەریی

خۆبەڕێوەبەریی: سەردانی شاندی هاوپەیمانی بۆ هەولێر زیان بە پرسی کورد دەگەیەنێت

3 ئازار 2021

دوای پەیامەکەی لاهور جەنگی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاو کردەوە

دژە تیرۆر دانپێدانانی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکەی بڵاو کردەوە

بۆمبێک تەقیەوە و چەکدارێکی حەشد کوژراو دوانیش برینداربوون

لاهور شێخ جەنگی بۆ مەسرور بارزانی: بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە

پێشتر
ئەبو مونتەزەر ئەلحوسێنی

پلەدارێکی پێشووی فەیلەقی قودس کرایە ئەمینداری دەستەی حەشدی شەعبی

زۆرترین خوێندراو

“سێ کەس کە پەدەکەن لەسەر دۆسییەی د.غالب دەسگیرکراون”

“سێ کەس کە پەدەکەن لەسەر دۆسییەی د.غالب دەسگیرکراون”

3 ئازار 2021

بەپێی هەواڵێکی سایتی میلـلەت پرێس، "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ سلێمانی‌ سێ‌ كه‌سیان له‌سه‌ر دۆسێی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ستگیركردوه‌، كه‌...

کەجەکە

کەجەکە لەسەر ڕادەستکردنەوەی عومەر بارتان بە تورکیا پەیام دەداتە پەدەکە

3 ئازار 2021

کەجەکە ناڕەزایەتیی بەرامبەر ڕادەستکردنی سیاسەتمەداری کورد 'عومەر بارتان' لەلایەن پەدەکەوە بە دەوڵەتی تورک دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت: ڕادەستکردنی ئەو سیاسەتمەدارە بە...

لاهور تاڵەبانی - مەسرور بارزانی

لاهور شێخ جەنگی بۆ مەسرور بارزانی: بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە

3 ئازار 2021

لاهور شێخ جەنگی، لەسەر ئازادکردنی ئەو سێ کەسەی لەسەر دۆسیەکەی غالب محەمەد دەستگیر کراون، پەیامێکی توندی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد...

ئاوازی چیا کلیپی’جەنگی گارە’ی بڵاوکردەوە

ئاوازی چیا کلیپی’جەنگی گارە’ی بڵاوکردەوە

3 ئازار 2021

گروپی ئاوازی چیا بۆ پیرۆزکردنی سەرکەوتنی بەرخۆدانی گارە و ڕێزگرتن لە بەرخۆدێران، کلیپێکی بەناوی "جەنگی گارە" بڵاوکردەوە. ئاوازی چیا، دەربارەی...

rojnews

عەین عیسا، شەڕ لەنێوان سوپای تورک و ڕژێم ڕوویدا

2 ئازار 2021

لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عەین عیسا لەنێوان هێزەکانی ڕژێمی سوریا و سوپای داگیرکەری تورک شەڕێکی قورس ڕوویداوە. کەمێک لەمەوبەر لە نزیک...

دۆلار و دینار

“نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشوو”

2 ئازار 2021

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەوڵانەی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی دەدرێت بێ ئەنجامن و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke