لەشارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین واژۆ بۆ دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی ڕیکخراوە قەدەغەکراوەکان کۆدەکرێتەوەو هاوڵاتیان بە فراوانی بەشداری لە هەڵەمەتەکەدا دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەست پێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز، بەمەبەستی درێژەدان بەکەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرھێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان شارۆچکەی حاجیاوا ھەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ ئەنجامدرا.
لە ڕۆژى ١٣- ١٢ – ٢٠٢١، وە لەلایەن دەستپێشخەریی دادپەروەریی نێودەوڵەتی بۆ کورد کەمپەینى کۆکردنەوەى چوار ملیۆن واژۆ بۆدەرهێنانی ناوى پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان ڕاگەیەندرا و هەزار ڕۆشنبیر و کەسایەتیی جیهان لە ٣٠ وڵاتی جیهانەوە واژۆیان کرد.
دواتریش ڕۆژی ٢٩ی مانگى کانوونی دووەم لە شاری سلێمانی و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمپینەکە دەستی بەکارەکانی کرد و تا ئێستاس بەردەوامە.
ها-غ