هەڵەبجە، کەسێک بە تۆمەتی بردنی ١٨٤ ملیۆن دیناری فەرمانگەیەک دەستگیرکرا

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ژنێکیان بە تۆمەتی بردنی زیاتر لە ١٨٤ ملیۆن دیناری فەرمانگەیەکی حکومی دەستگیر کردووە، هاوکات سێ کەسی دیکەشیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کردووە.


ئەمڕۆ بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار بڵاو کردەوە کە هەستاون بە دزیکردن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی یاسایی (٣١٥ی.س) ژنێکیان بە تۆمەتی بردنی ١٨٤ ملیۆن و چوار سەد هەزار دیناری فەرمانگەیەکی حکومی دەستگیرکردووە، هاوکات سێ کەسی دیکەشیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کردووە و لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکراوە و پارەکەش گەڕێنراوەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری دیکەی ڕاگەیاندووە کە بە پێی ماددەی (٤٤٦ی.س) و بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیری کردوون.

ک.س