ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی ڕانیە بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا و وەستاندنی ھێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵمەتیکی کۆکردنەوەی واژۆ ئەنجامدرا.
هەڵمەتەکە لەلایەن بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا تیادا هاوڵاتیان واژۆیان بۆ وەستاندنی ھێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و پشتیوانی ڕۆژئاوا کۆکردەوە.
هەڵمەتەکە بە بەشداری ھاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکانی دەڤەرەکە ئەنجامدرا و تیایدا داوایانکرد کۆتایی بە ھێرش وپەلامارەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کوردستان بھێنرێت.
زیاتر لە شەش مانگە دەوڵەتی تورک هێرشەداگیرکەریەکانی لە باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان چڕترکردووەتەوە و چەندین کردەی تیرۆرستیشی لەو دوو بەشەی وکردستان ئەنجماداوە.
ها-ع