دووشەممە, 15 يون 2020 – 22:12 ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له نه‌خۆشخانه‌ی لایڤ، له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، منداڵیك به‌ناوی محه‌مه‌د نه‌وزاد بابان، ته‌مه‌ن نۆ ساڵ، دانیشتوی شارۆچكه‌ی كفری، گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌وزاد بابان، لەبارەی دۆخی تەندروستی منداڵەکەی و هۆکاریی گیانلەدەستدانی بە ڕۆژنیوزی وت: دوێنی سه‌ردانی پزیشكێكی تایبه‌ت به منداڵانم كرد له كه‌لار، پێی وتم منداڵه‌كه‌ت سنگی ئاوساوه، سێ ده‌رزی بۆ نووسی، دەرزییەکمان لێدا، شه‌و بەپێی خۆی چووە ده‌رزی دووه‌می لێدراوە، دره‌نگانێكی شه‌و دۆخی تێكچوو، گه‌یاندمه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كفری، له نه‌خۆشخانه به‌هۆی بایكۆته‌وه پزیشكی لێ نه‌بوو، چاره‌سه‌ری منداڵه‌كه‌میان نه‌كرد، ناچار بردم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی لایڤ له‌كه‌لار، له‌وێ زۆر هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، سودی نه‌بوو كۆچی دواییكرد.
سامان سه‌رتیپ، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كفری، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئه‌و منداڵه‌ی هێنراوه‌ته لای ئێمه، ڕاسته پزیشك نه‌بووه به‌هۆی مانگرتنه‌وه، به‌ڵام كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی ئێشكگربوون ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا بووه كردوویانه، به‌ڵام دواتر كه زانیویانه دۆخی مه‌ترسیداره وتویانه بیبه بۆ نه‌خۆشانه‌یه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ر كردن، ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له توانادایه.
وتیشی: حاڵەتی ئەو منداڵە کوتوپڕ نەبووە، نەخۆشی دڕێژخایەنی تەنگەنەفەسی لەگەڵ بووە، بەپیی ڕاپۆرتی دوو پزیشکی مناڵان.
هەروەها كارزان فوئاد، کارمەندی كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی لایڤ ـ ی تایبه‌ت، به ڕۆژنیوزی وت: ئه‌و منداڵه هێنراوه‌ته ئێره دۆخی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیر بووه، كێشه‌ی زۆری هه‌ناسه‌دانی هه‌بووه، ئاوی زۆر له‌سیه‌كانیدا كۆبووەته‌وه، پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان زۆرترین هه‌وڵیانداوه، به‌ڵام سودی نه‌بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ماوەیەکە بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و حکومەتیش هیچ پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە نییە.
د.ع